ئالدار خه‌لیل: كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له كۆنگره‌ی سوچیدا ناكات
هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م: رووسیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی له‌گه‌ڵ توركیا تێكه‌ڵ كردوو
K24- هه‌ولێر:
ئالدار خه‌لیل، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكرات "ته‌ڤده‌م" له‌دیدارێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز جه‌ختی كرده‌وه، كوردانی سووریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاشتی سووریادا له سوچی ناكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت، له‌كاتێكدا كه له‌لایه‌ك رووسیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین ده‌ستی له‌گه‌ڵ توركیا تێكه‌ڵ كردووه و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كورد بانگهێشتی كۆنگره‌ی سوچی ده‌كات، هیچ واتایه‌ك بۆئه‌وه نامێنێته‌وه كه كوردی رۆژئاوا له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بێت.
ئالدار خه‌لیل به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كورد له‌و كۆنگره‌یه‌دا زۆر لاوازه، كه له‌لایه‌ن مۆسكۆوه رێكخراوه، كه بڕیاره له 29 و 30 ئه‌م مانگه له‌سوچی به‌ڕێوه بچێت.