سه‌ربازێكى توركيا كوژرا
ئه‌مڕۆ له سێيه‌م رۆژى شه‌ڕى عفريندا سه‌ربازێكى توركيا كوژراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له سێيه‌م رۆژى شه‌ڕى عفريندا سه‌ربازێكى توركيا كوژراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، له زارى به‌رپرسانى سه‌ربازى سوپاى توركياوه ئاشكرايكرد، سه‌ربازێكى سوپا له ميانى ئۆپراسيۆنى "چڵه زه‌يتون" كوژراوه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا ئاشكرايكردووه، ئه‌و سه‌ربازه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كى يه‌په‌گه‌دا له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى گوندى گوڵباباى ويلايه‌تى كليسى باشوورى توركيا كوژراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سوپاى توركيا و هێزه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كرد، كه توانيويانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر شاخى به‌رسايه له رۆژهه‌ڵاتى عفرين، به‌ڵام كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك بڵاويكرده‌وه، كه سوپاى سوورياى "ئازاد" پاشه‌كشێيان كردووه له‌و ناوچه‌يه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.
