یه‌په‌گه ناوچه‌یه‌ك كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه
"ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌كان كوژراون و بریندار بوون"
K24 - هه‌ولێر:
رێزان حدۆ، راوێژكاری راگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له عه‌فرین رایگه‌یاند: "له ئۆپراسیۆنێكی كاریگه‌ردا شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه توانیوویانه گوندی قوڕنێ له شاره‌دێی بلبله به‌ته‌واوه‌تی رزگاربكه‌نه‌وه".
رێزان حدۆ ده‌ڵیت: "جگه له‌وه‌ی ئه‌و ھێزه‌ی دوژمن له گونده‌كه ده‌ركراون، به‌شێكی زۆری چه‌كداره‌كان كوژرراون و بریندار بوون و به‌شێكی دیكه‌شیان رایانكردووه‌و ته‌رمه‌كانیان جێهێشتووه و شه‌ڕڤانان ته‌رمی دوو چه‌كدار و یه‌كێك له ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست".
به‌گووته‌ی ئه‌و راوێژكاره میدیاییه‌ی یه‌په‌گه "ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی شه‌ڕڤانان بووه بۆ تێكشكاندنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شه‌ڕڤانان له ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕدا به‌رگرییه‌كی به‌هێز ده‌كه‌ن و هه‌ر گوند و ناوچه‌یه‌كیش بكه‌وێته ده‌ست ھێزه هێرشبه‌ره‌كانی توركیا و میلیشیاكانی سوپای سوریای ئازاد، له ماوه‌یه‌كی زۆر كوتدا كۆنترۆڵی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام میدیاكانی توركیا ده‌ڵێن "سوپای ئازاد توانیوویانه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كه‌وه 11 خاڵی سه‌ربازی بخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه".
له رۆژی 20/1/2018ـه‌وه سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیان له سووریا، هێرشی ئاسمانی و زه‌مینیان بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستپێكردووه.