به‌به‌ڵگه.. جبووری كوردانی كه‌ركووك به‌زۆر له‌و شاره ده‌رده‌كات
كوردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نه‌وروز و كوردستان ته‌نیا مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته‌یان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت فه‌رمانی چۆڵكردنی دوو گه‌ڕه‌كی كوردنشینی ئه‌و شاره ده‌رده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌نیا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵكی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه بۆئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی پۆلیسی میقداد كراوه، ته‌نیا مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌ك به كوردانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی "كوردستان" و "نه‌ورۆز" دراوه، كه گه‌ڕه‌كه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، به‌و پاساوه‌ی خانووه‌كانیان به زیاده رۆیی درووست كردووه.

نووسراوه‌كه پشت به بڕیارێكی "مه‌جلیس قیاده‌ی سه‌وره" ی رژێمی پێشووی عێراق ده‌به‌ستێت, كه زه‌وی ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه هه‌رچه‌نده كوردییه، به‌ڵام له‌كورد سه‌ندرابووه‌وه و به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌عسیدا دابه‌شكرابوون.