به ئاماده‌بوونى ئه‌ردۆغان ته‌رمى سه‌ربازه كوژراوه‌كه‌ى توركيا به خاكسپێردرا
شه‌ڕى عفرين پێى ناوه‌ته چواره‌م رۆژييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به‌شدارى له رێوڕه‌سمى به‌خاكسپاردنى ئه‌و سه‌ربازه كرد، كه دوێنێ به فيشه‌كى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) كوژرا.
له ميانى رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان گوتى: "ئێمه ناتوانین گوێ بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه چی ده‌ڵێن، ئه‌وانه چی ده‌ڵێن، جیهان چۆن ته‌ماشای ئه‌و وڵاته ده‌كات، فڵان وڵات چۆن ته‌ماشای ده‌كات. بڕیاره‌كه له‌وباره‌وه هی ئه‌م گه‌له‌یه".
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه، له سێيه‌م رۆژى شه‌ڕى عفريندا سه‌ربازێكى توركيا كوژراوه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا ئاشكرايكردووه، ئه‌و سه‌ربازه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كى يه‌په‌گه‌دا له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى گوندى گوڵباباى ويلايه‌تى كليسى باشوورى توركيا كوژراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سوپاى توركيا و هێزه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان كرد، كه توانيويانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر شاخى به‌رسايه له رۆژهه‌ڵاتى عفرين، به‌ڵام كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك بڵاويكرده‌وه، كه سوپاى سوورياى "ئازاد" پاشه‌كشێيان كردووه له‌و ناوچه‌يه.
هاوكات هه‌ر دوێنێ، هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، لەگەڵ چه‌كدارانى "سوپای سووریای ئازاد" لە قۆڵی رۆژهەڵاتەوە (ئه‌عزاز) دەستیان بە هێرشکردن بۆ سەر عەفرین كرد.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، لە سێیەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا سوپای تورکیا لە عەزازەوە لە رێگەی وشکانییەوە چوونەتە ناو ئەو ناوچه‌يه‌ى به ئامانج گيراوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرايكردووه، له هێرشه‌كه‌دا "ژمارەیەکی زۆرى ئەندامی سوپای سووریای ئازاد بەشدارن".
هاوكات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شاخی "بورسەیا"ن بۆمبابارانكردووه، کە پێگەیەکی ستراتیژى هه‌يه بۆ عفرین.
شاخی بورسەیا له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه)دايه و ده‌ڕوانێته سه‌ر شاری کلیسی تورکیا و عەزازی ژێر کۆنترۆڵی ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا كه هاوپه‌يمانى توركيان.
هه‌روه‌ها تۆپخانه‌كانى توركيا ده‌ستيانكردووه به تۆپبارانكردنى هه‌ريه‌ك له گونده‌كانى فرەریە، حجلار، حەمیدیە و جەلەمەی سەر بە ناحیەی جیندەریس كه لە سنوورەكه‌دان.
هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين پێى ناوه‌ته رۆژى چواره‌مييه‌وه و تا ئێستا سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ئه‌و ناوچانه رانه‌گه‌ياندووه، كه ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.