روانگه‌ى سووريا: تا ئێستا سوپاى توركيا هيچ گوندێكى كۆنترۆڵ نه‌كردووه
ئه‌مريكا له‌سه‌ر زه‌وى هيچ رۆڵێكى نه‌ماوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رامى عه‌بدولڕه‌حمان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى بى بى سى بريتانى رايگه‌ياند، تا ئێستا سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى هيچ گوندێكيان له سنوورى عفرين كۆنترۆڵ نه‌كردووه.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان نيگه‌رانى خۆى نه‌شاردووه‌ته‌وه له باره‌ى گۆڕينى ئاراسته‌ى ناكۆكييه‌كانى توركيا و په‌يه‌ده بۆ ناكۆكى نه‌ته‌وه‌يى نێوان كورد و عه‌ره‌ب له سووريا.
له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى لێى نيگه‌رانين به‌كارهێنانى شه‌ڕكه‌ره سوورييه‌كانه له لايه‌ن توركياوه و هاندانيانه بۆ شه‌ڕى يه‌كينه كوردييه‌كان. گۆڕينى ئاراسته‌ى شه‌ڕه بۆ ناكۆكى عه‌ره‌بى و كوردى و درووستكردنى كێشه‌ى نێوانيان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: داوا له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كه‌ين، ده‌رفه‌تێك بڕه‌خسێنێت له‌و ناوچانه بكێشنه‌وه كه له 2016 له ده‌وروبه‌رى حه‌له‌ب گرتوويانه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مريكا له‌سه‌ر زه‌وى هيچ رۆڵێكى نه‌ماوه.
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ دووپاتيشى كردووه‌ته‌وه، كه له عفرين به‌رگرييه‌كى توند به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر كاتێك سوپاى توركيا پێشڕه‌وى بۆ گوندێك ده‌كات، دواى چه‌ند كاتژمێرێك يه‌په‌گه كۆنترۆڵى ده‌كاته‌وه.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه شه‌ڕ له عفرين ئاسان نييه. چياكانى عفرين بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م توركيادا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسييه‌كاندا بوونه به‌ربه‌ست. ئه‌مه له كاتێكدايه هێشتا هيچ هاوكارى و كۆمه‌كێكى سه‌ربازى بۆ يه‌په‌گه نه‌گه‌يشتووه‌ته عفرين.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا ئێستا سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى نه‌يانتوانيوه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هيچ گوندێكدا. شه‌ڕ له سنووره‌كانى باكوور و خۆرئاواى عفرين له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا و ليواى ئه‌سكه‌نده‌روونه به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كان رامى عه‌بدولڕه‌حمان ئاشكرايكرد، تا ئێستا 22 مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه به هۆى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كان و تۆپخانه‌كانى توركياوه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.