ئه‌مه‌ریكا داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی باكووری سووریا له توركیا ده‌كات
"لێدوانه‌كانی رووسیا له‌باره‌ی پێدانی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به یه‌په‌گه ته‌نیا بۆ زیادكردنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نه‌قه‌ره و واشنتۆنه"
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بەقەد نیگەرانییەكانیان لەبارەی ناسەقامگیری باكوری سوریا، لە نیگەرانییەكانی توركیاش بەرامبەر به پەكەكە تێدەگەن.
ھێذەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكردەوە، وڵاته‌كه‌ی داوا لە توركیا دەكات كۆتایی به گرژییەكان بهێنێت و پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تیشدا بۆ كوردستان 24، سه‌باره‌ت به لێدوانەكانی روسیای لەبارەی پێدانی چەك لە لایەن ئەمریكاوه بە یەپەگە، ناوێرت ئه‌و لێدوانانه‌ی بە هه‌وێنی نانەوەی گرژی و ئاژاوەی لەقەڵەم دا و گوتی، مه‌به‌ست له‌و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی رووسیا، ته‌نیا بۆ زیادكردنی گرژی و ئالۆزیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیایه، كه دوو ھاوپەیمانی ناتۆن و گوتیشی، ئەو لێدوانانە جگه له پرۆپاگەندە هیچ واتایه‌كی دیكه هه‌ڵناگرن.
ماوه‌ی 4 رۆژه سوپای توركیا ده‌ستی به هێرشی سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون كردووه، كه به هۆیه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكی جیهانییه‌وه بۆ فشارخستنه سه‌ر توركیا به‌دی نه‌كراوه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییه بوه‌ستێنێت.