پێنتاگۆن: ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاريكردنى هه‌سه‌ده
ئه‌مريكا كۆمه‌ك و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى بۆ گرووپه چه‌كدارييه‌كان ده‌وه‌ستێنێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا كۆمه‌ك و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى بۆ گرووپه چه‌كدارييه‌كان ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژى هه‌ر لايه‌كى ديكه جگه له داعش ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌دريان رانكين، له لێدوانيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى تاسى رووسى رايگه‌ياند، سوپاى ئه‌مريكا هاوكارى ئه‌و گرووپه چه‌كدارييانه ده‌كات كه له سووريان له پێناو به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى له ناوچه رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.
سه‌باره‌ت به هێرشى توركيا بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌و گوته‌بێژه‌ى پێنتاگۆن رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاريكردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
گوتيشى: ئه‌مريكا به‌رده‌وام ئه‌و په‌يامه‌ى به روونى گه‌ياندووه‌ته توركيا كه هاوكاريكردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده سنوورداره و بۆ ئه‌ركى دياريكراوه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.