هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين پێده‌نێته پێنجه‌م رۆژييه‌وه
تۆپخانه‌كانى توركيا شاره‌دێى جندرێس تۆپباران ده‌كه‌ن و چواره‌م سه‌ربازى توركياش به ده‌ستى يه‌په‌گه كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى سوپاى توركيا و سوپاى سوورياى ئازاد، پێ ده‌نێته پێنجه‌م رۆژييه‌وه و تا ئێستا هيچ گوند و ناوچه‌يه‌كى عەفرين ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و چوار سه‌ربازى توركيا كوژراوون و سوپاى توركياش بانگه‌شه‌ى كوژرانى 260 ئه‌ندامى هه‌سه‌ده ده‌كات.
له نوێترين پێشهاته‌ى شه‌ڕى عەفريندا، له كاتژمێره‌كانى كۆتايى رۆژى چواره‌مى ئۆپراسيۆنه‌كه‌ى سوپاى توركيادا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، له ماوه‌ى چوار رۆژى شه‌ڕدا توانيويانه 260 ئه‌ندامى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده بكوژن، به‌ڵام هيچ سه‌رچاوه‌يه‌كى بێلايه‌ن درووستى ئه‌و لێدوانه‌ى سوپاى توركياى پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌واڵى كوژرانى سێ سه‌ربازى سوپاى توركيا راگه‌يه‌ندرا، كه له ئاكامى پێكدادانه‌كانى ناوچه سنوورييه‌كانى عەفرين به فيشه‌كى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كوژراوون.
له دوێنێوه چوار سه‌ربازى سوپاى توركيا كوژراوون و كوژرانى سێ سه‌ربازى توركيا ئه‌مڕۆ له كاتێكدا بوو، كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماده‌بوو، كه دوێنێ به فيشه‌كى شه‌ڕڤانه‌كانى يه‌په‌گه كوژرابوو.
ئه‌مشه‌و سوپاى توركيا به چڕى ده‌ستيكردووه به تۆپبارانكردنى شاره‌دێى جندرێس و ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه له شه‌ڕه‌كانى ئه‌مڕۆدا 3 سه‌ربازى كوژرابوون.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، شه‌ڕ به شێوازى پێشڕه‌وى و كشانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و ناوچانه‌ى له رۆژدا سوپا و ميليشياكانى سوپاى سوورياى ئازاد ده‌چنه ناويانه‌وه، به‌شه‌و لێيان ده‌كشێنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رامى عه‌بدولڕه‌حمان گوتى: له عفرين به‌رگرييه‌كى توند به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ر كاتێك سوپاى توركيا پێشڕه‌وى بۆ گوندێك ده‌كات، دواى چه‌ند كاتژمێرێك يه‌په‌گه كۆنترۆڵى ده‌كاته‌وه.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه شه‌ڕ له عەفرين ئاسان نييه. چياكانى عەفرين بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م توركيادا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسييه‌كاندا بوونه به‌ربه‌ست. ئه‌مه له كاتێكدايه هێشتا هيچ هاوكارى و كۆمه‌كێكى سه‌ربازى بۆ يه‌په‌گه نه‌گه‌يشتووه‌ته عفرين.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، تا ئێستا سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى نه‌يانتوانيوه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هيچ گوندێكدا. شه‌ڕ له سنووره‌كانى باكوور و خۆرئاواى عفرين له‌گه‌ڵ سوپاى توركيا و ليواى ئه‌سكه‌نده‌روونه به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كان رامى عه‌بدولڕه‌حمان ئاشكرايكرد، تا ئێستا 22 مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه به هۆى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كان و تۆپخانه‌كانى توركياوه.
له ئاستى سياسييدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، توركيا نايه‌وێت رووبه‌ڕووى هيچ لايه‌ك له سووريا ببێته‌وه، به‌ڵام له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تيرۆر" پاشه‌كشێ ناكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چاوشئۆغڵۆ گوتيشى: "تيرۆريستان له منبجه‌وه به‌رده‌وام بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه رانه‌گرێت، ئێمه خۆمان چاريان ده‌كه‌ين".
هه‌روه‌ها گوتى: "داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا په‌يوه‌سته به‌و هه‌نگاوانه‌ى ئه‌مريكا له‌و باره‌يه‌وه ده‌يانێت".
ئه‌مريكا له رۆژئاواى رووبار‌ى فورات به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، كه توركيا به "تيرۆريست" ناويان ده‌بات.
پشتيوانييه‌كانى ئه‌مريكا بۆ هه‌سه‌ده بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ى توڕه‌يى و نيگه‌رانى توركيا.
چاوشئۆغڵۆ، كه ئێستا به سه‌ردانێك له پاريسه له به‌رايى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسن رايشيگه‌ياند، "ئێمه له سووريا نامانه‌وێت بچين به گژ رووسيا و سوپاى سووريا و ئه‌مريكادا، به‌ڵام به‌ره‌نگارى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان ده‌بينه‌وه و ئێمه له كه‌س ناترسين و نامانه‌وێت كه‌س هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكات".
دواى ئه‌و لێدوانانه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مريكييه‌كه‌ى له پاريس كۆبوه‌وه.
بڕياره سبه‌ى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به‌يه‌كه‌وه بكه‌ن و ره‌وشى سووريا و ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌مشه‌ويش، ئه‌ردۆغان له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن كرد بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وشى شه‌ڕ له عەفرين تاوتوێ بكه‌ن.
له لايه‌كى ديكه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له پاريس هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترين پشتيوانى بۆ هێرشى سوپاى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌ر عەفرين.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مريكا وه‌ڵامى نيگه‌رانييه‌كانى توركياى سه‌باره‌ت به پڕچه‌ككردنى هه‌سه‌ده دايه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا كۆمه‌ك و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى بۆ گرووپه چه‌كدارييه‌كان ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ى سه‌ربازى دژى هه‌ر لايه‌كى ديكه جگه له داعش ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌دريان رانكين، له لێدوانيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى تاسى رووسى رايگه‌ياند، سوپاى ئه‌مريكا هاوكارى ئه‌و گرووپه چه‌كدارييانه ده‌كات كه له سووريان له پێناو به‌ديهێنانى سه‌قامگيرى له ناوچه رزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.
سه‌باره‌ت به هێرشى توركيا بۆ سه‌ر شارى عەفرين له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌و گوته‌بێژه‌ى پێنتاگۆن رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاريكردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
گوتيشى: ئه‌مريكا به‌رده‌وام ئه‌و په‌يامه‌ى به روونى گه‌ياندووه‌ته توركيا كه هاوكاريكردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده سنوورداره و بۆ ئه‌ركى دياريكراوه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.