یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی 97 نه‌خۆشی خۆی كوشتووه
له جیاتی به هاناوه‌چوونیش مردنی نه‌خۆشه‌كانی راگه‌یاندووه
K24 - هه‌ولێر:
نێلز هوگل، یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی ئه‌ڵمانییه و به كوشتنی 97 نه‌خۆش تۆمه‌تبار كراوه، كه ده‌رمانی پێچه‌وانه‌ی راسپارده‌كانی دكتۆری پێداون.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی CNNی ئه‌مه‌ریكی، داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، هوگل، سزای به‌ندكردنی تا هه‌تایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت و له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی داواكاری گشتی شاری ئۆلینبێرگ تۆمه‌ته‌كانی ئاراسته كراوه.
نووسینگه‌ی داواكاری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هوگل به‌هۆی بێزارییه‌وه نه‌خۆشه‌كانی كوشتووه، هه‌ندێكجاریش ئه‌و ده‌رمانانه‌ی پێداون بۆ ئه‌وه‌ی كارامه‌یی خۆی له بووژاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان ده‌ربخات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی داواكاری گشتی، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، هوگڵ، 62 نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌كانی دیلمنهۆرست كوشتووه 35 نه‌خۆشیش له ئۆلدینبێرگ، كوشتنی نه‌خۆشه‌كانیش به‌هۆی پێدانی ده‌رمانی پێچه‌وانه‌ی راسپارده‌كانی پزیشك بووه، زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانیش به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، جه‌ڵته‌ی دڵ و كرژبوونی ماسوولكه‌كانی دڵ، گیانییان له‌ده‌ست داوه.
نووسینگه‌ی داواكاری گشتی ئاشكراشیكردووه، ئه‌و یاریده‌ده‌ره پزیشكییه، له جیاتی به‌هاناوه چوون و رزگاركردنی نه‌خۆشه‌كان له كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه نه‌رێنییه‌كان دوای پێدانی ده‌رمان، ده‌ستپێشخه‌ری له راگه‌یاندنی مردنی نه‌خۆشه‌كان كردووه.