نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدا دەكرێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردن لە داڤۆس، كۆبوونه‌وه‌ و تاووتوێی بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی ھەولێر و بەغدایان كرد.

نێردراوی کوردستان24 لە داڤۆس رایگەیاند، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، پاشای ئوردن لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی داڤۆس كۆبوونه‌وه‌.

لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکەی هەرێمیی كراوه‌.

دوێنێ كۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس، بە بەشداری زیاتر له‌ 70 سه‌رۆك وڵات و سه‌رۆك وه‌زیران و زیاتر له‌ 300 كه‌سایه‌تی سیاسی و خاوەنكارانی جیھان دەستیپێكرد، شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، بەشداری لە كۆڕبەندەكە كردووە و بڕیارە چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك و سەركردەی وڵاتان ئەنجامبدات.