به وێنه.. ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی خاوه‌نی گرانبه‌هاترین فرۆكهن
كریستیانۆ و مێسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش كێبڕكێ ده‌كه‌ن
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌میشه به ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئۆتۆمبێل و خانووه گرانبه‌هاكانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ده‌ناسرێت جگه له‌وه‌ش له‌ناو ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی جیهانی كریستیانۆ خاوه‌ن گرانبه‌هاترین فرۆكه‌یه.
كریستیانۆ چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی هه‌بووه و به‌پێی ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی گۆریهتی، ئێستاش خاوه‌نی فرۆكه‌ی تایبه‌تی گۆڵف ستریم جی شه‌سه‌د و په‌نجایه كه نرخه‌كه‌ی 31 ملیۆن و 100 هه‌زار یۆرۆیه.
یاریزانه‌كه‌ی ریال مه‌درید هاوینی 2017 ئه‌و فرۆكه‌ی كری و له یه‌كه‌مین گه‌شتی به فرۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی گه‌شتی مه‌غریبی كرد، هه‌روه‌ها فرۆكه‌كه‌ی رۆناڵدۆ جێگای 20 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه و خێراییه‌كه‌شی 600 و 10 میله له یه‌ك كاتژمێردا،
مێسی وه‌ك چۆن له ناو لاكێشه‌ی سه‌وز له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ ركابه‌ره ئاواش له كرینی فرۆكه ركابه‌ری ده‌كات.

فرۆكه‌كه‌ی مێسی ناوی ئێمبرێره و نرخه‌كه‌ی 28 ملیۆن و 300 هه‌زار یۆرۆیه و جێگای 14 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
مێسی زۆر جار وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له‌كاتی گه‌شته‌كانی له‌ناو فرۆكه پان و به‌رینه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ یاریزانانی یانه‌كه‌ی گه‌شتی شوێنه‌كان ده‌كات دواین جاریش له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی بلوگرانا گه‌شتی سویسرایان كرد و به‌شداریان له دیاركرنی باشترینه‌كانی جیهان كرد.

ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمانه‌وه كرد بۆ یه‌كه‌مین جار فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی كری،
فرۆكه‌كه‌ی ئیبرا ماركه‌ی سیسانای ئه‌مریكییه و مۆدێلی 2012یه و به خێراییه‌كه‌ی به‌ناوبانگه و نرخه‌كه‌شی خۆی له 24 ملیۆن یۆرۆیه ده‌دات،
ئیبرا دواین جار له‌گه‌ڵ رایۆلای به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی گه‌شتی مانچێسته‌ری كرد و هه‌ر له‌ناو ئه‌و فرۆكه‌یه په‌یوه‌ندیكردنی به مان یونایتد یه‌كلایی كرده‌وه.

نێیمار داسێلڤای برازیلی و گرانترین یاریزانی تۆپی پێ به فرۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی گه‌شتی پاریسی كرد و په‌یوه‌ندی به پی ئێس جییه‌وه كرد، فرۆكه‌كه‌ی نێیمار جۆره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی مێسییه، به‌ڵام ئاستێك خوارتره و نرخه‌كه‌شی 13ملیۆن دۆلاره.
له‌ناو فرۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی نێیمار ژورێكی تایبه‌ت هه‌یه و نێیمار له‌كاتی گه‌شته‌كان له‌و ژوره پشوو ده‌دات و جێگای 9 كه‌سیشی تێدا ده‌بێته‌وه و به خێرایی پێنج سه‌د كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك ده‌توانێت بفرێت.

پۆل بۆگبای یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد دوای په‌یوه‌ندیكردنی به شه‌یتانه سووره‌كان فرۆكه‌یه‌كی كڕی و زۆرجاریش وێنه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
فرۆكه‌كه‌ی بۆگبا جۆری گۆڵف ستریمی جی 450 یه و نرخه‌كه‌شی 21 ملیۆن یۆرۆیه و له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانێت 10 كه‌س هه‌ڵبگرێت خێراییه‌كه‌شی ده‌گاته 559 كیلۆمه‌تر له یه‌ك كاتژمێردا.
