"نێیمار ئاماده‌یی خۆی بۆ په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه"
"نێیمار ئاماده‌یه به مووچه‌ی كه‌متر یاری بۆ ریال مه‌درید بكات"
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه نێیمار دا سیلڤا له پێناو پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ئاماده‌یه چه‌ندان قوربانی بدات.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 جه‌نیوه‌ری 2018، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له پێناو په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه به مووچه‌یه‌كی كه‌متر له هی ئێستای پاریس سانجێرمان له یانه‌ی شایانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام له كاتی بردنه‌وه‌ی ناسناو و ده‌ستكه‌وته‌كان، پاداشت و شایسته داراییه‌كانی بۆ زیاتر بكرێت.
نێیمار دا سیلڤا ئێستا مووچه‌ی ساڵانه‌ی له پاریس سانجێرمان 38 ملیۆن یۆرۆیه و خاوه‌نی زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه‌یه له دوای مێسی كه 50 ملیۆن یۆرۆ ساڵانه وه‌رده‌گرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار به‌مووچه‌ی كه‌م ڕازییه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید، خه‌ڵاتێكی دارایی هاوشێوه‌ی پاریس سانجێرمان وه‌ك شیرینیی گرێبه‌سته‌كه‌ی پێ بدرێت.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستادا به‌هۆی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه ساڵانه 21 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت قورساییه‌كی گه‌وره كه‌وتۆته سه‌رخه‌زینه‌كه‌ی، بۆیه ناتوانێت له ئێستادا تێچووی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌وپێیه‌ی نرخی گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ ریال مه‌درید به زیاتر له 250 ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده كراوه.
رۆژنامه‌ی لكیپ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ناتوانێت نرخێكی باشی له له ئه‌گه‌ری فرۆشتنی كریستیانۆ ده‌ستبكه‌وێت، به‌وپێیه‌ی نزیكترین یانه له گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ مانچێسته‌ر یونایتده كه ئه‌ویش له توانای دا هه‌یه 120 تا 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بدات.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه به 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، نێیمار له 15 یاری له لیگ وه‌نی فره‌نسا 15 گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان كردووه و 12 ئاسێستی هه‌بووه، له چامپیۆنزلیگیش له 6 یاری 6 گۆڵ و 4 ئاسیستی هه‌بووه.