ئه‌ردوغان به‌ڵێن ده‌دات
ئه‌ردوغان: ئێمه له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین 8 شه‌هیدمان داوه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له لێدوانێكدا به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات: تا له‌ناوبردنی دواین تیرۆریست ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون به‌رده‌وام ده‌بێت و, له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، تا ته‌واوی ئه‌و پلانانه پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وری سنووره‌كانی توركیایان داوه.
ئه‌ردۆغان له لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختیی كرده‌وه, له پرۆسه‌كه‌دا سوپای سووریای ئازاد پاڵپشتیمان ده‌كات و ئه‌وان خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ناوچه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئه‌و كرده سه‌ربازیه‌ی به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون" ده‌ستیان پێكردووه، بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستانه و, له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی باشمان ناوه. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌ردوغان ئاشكراشیكرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 8 سه‌ربازی سوپاكه‌یان كوژراوه.