یاریزانێكی بارسێلۆنا به باشترینی مانگی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشان كرا
ئه‌م وه‌رزه یه‌كه‌مجاره ئه‌م خه‌ڵاته وه‌رده‌گرێت
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا بە باشترین یاریزانی مانگی دێسێمبه‌ری لالیگا دەست نیشان کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگەی فەرمی لالیگا بڵاوی کردەوە کە لویس سوارێزی هێرشبەری بلاوگرانا به باشترین یاریزانی مانگی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشان كراوه.
لویس سوارێز دوای ئاستە بەرزەکەی لە لەگەڵ یانەکەی توانی لە کۆی 4 یاریدا 5 گۆڵ بەرامبەر یانەکانی سێلتاڤیگۆ، ڤیاریال، دیپۆرتیڤۆ و ریال مەدرید تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانیشی لە ریزبەندی گۆڵکاران گەیاندە 15 گۆڵ و لە دوای میسی پێشەنگ پلەی دووەمی گۆڵكارانی گرتووه.
سوارێز سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بە ئاستێکی خراب دەرکەوت، بەڵام دواتر گەرایەوە سەر ئاستە راستەقینەکەی و ژمارەی گۆڵەکانیشی زیاد کردەوە.
