به‌وێنه.. له ئاسمانی هندستان پاشه‌ڕۆی مرۆڤ ده‌بارێت
سه‌ره‌تا خه‌ڵكه‌كه وایزانی دیاریێكه له‌ئاسمانه‌وه.. هه‌ركه‌سه و به‌شی خۆی برد و له‌ناو به‌فرگری ماڵه‌وه داینا به‌ڵام ده‌ركه‌وت پاشه‌ڕۆ بوو
K24- هه‌ولێر:
تۆپه‌ڵێك سه‌هۆڵ له ئاسمانی گوندێكی باكووری ویلایه‌تی هاریانا له هندستان كه‌وته خواره‌وه، خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش له‌و بڕوایه‌دا بوون، ئه‌مه ته‌نێكی سه‌یره له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌ویه‌وه هاتووه و به‌ر گونده‌كه‌یان كه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی سایتی بی بی سی به‌ریتانی، رووداوه‌كه له 22ی ئه‌م مانگه بووه و، تۆپه‌ڵێك بارستایی سه‌هۆڵ كه كێشه‌كه‌ی له‌نێوان 10 بۆ 12 كیلۆگرام ده‌بوو، له ئاسمانی گوندی فازیلبور بادلی كه‌وتۆته خواره‌وه، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به زه‌وی، ده‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ی لێ بیستراوه و، خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ی تووشی شۆك كردووه.

به‌رپرسێكی باڵای شاری جۆرجاونی هندیش له لێدوانێكدا له‌مباره‌یه‌وه به سایتی ئه‌لیكترۆنی رادیۆی بی بی سی راگه‌یاندووه، سه‌ره‌تا خه‌ڵكی گونده‌كه وایزانیوه، ئه‌و بارهستهیه ته‌نێكه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه كه‌وتۆته سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان، كه‌چی ئه‌مه پاشه‌ڕۆی مرۆڤه و له یه‌كێك له فڕۆكه‌كانه‌وه فڕێدراوه‌ته سه‌ر زه‌وی.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، له توالیتی فڕۆكه‌كاندا كۆگای تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆ هه‌یه و، له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان به‌تاڵ ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌شه هه‌ندێ جار له‌ئاسمانه‌وه فڕێ بدرێته خواره‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی شاری جۆرجاون ئاشكرایكرد، سیمپڵێك له‌و تۆپه‌ڵه سه‌هۆڵه وه‌رگیراوه و ره‌وانه‌ی شیكاری كیمیایی كراوه، ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه جگه له پاشه‌ڕۆی مرۆڤ هیچ شتێكی دیكه نییه.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تۆپهڵهكه، به‌هۆی گه‌وره‌یی ده‌نگی به‌ركه‌وتنی به زه‌وی، خه‌ڵكی گونده‌كه حه‌په‌ساون و به‌په‌له له ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی روویداوه. له‌كاتی گه‌یشتنی خه‌ڵكه‌كه بۆ شوێنی به‌ركه‌وتنی تۆپهڵهكه به زه‌وی، به‌شێك له گوندنشینان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون ئه‌مه ته‌نێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌وییه‌وه هاتووه و، به‌شێكی دیكه‌ش پێیان وابوو ئه‌مه نه‌یزه‌ك یاخۆد هه‌ر به‌ردێكی دیكه‌یه له ئاسمانه‌وه به‌ر زه‌وی كه‌وتووه و، خه‌ڵكی یه‌ك و پارچه‌یان له‌و بارستاییه برده‌وه بۆ ماڵه‌وه.
دواتر هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه "هه‌ندێ له هاووڵاتیان به‌دزییه‌وه پارچه‌ی ئه‌و تۆپه‌ڵه بارسته‌یان له‌ناو جلی خۆیان شاردۆته‌وه و، به‌په‌له گه‌یاندۆته ماڵه‌وه و له‌ناو فرێزه‌ری به‌فرگری ماڵه‌وه شاردۆته‌وه".
دوای پشكنینی سیمپڵی ئه‌و تۆپهڵهیهش، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی چاودێری كه‌شناسی هندستان رایگه‌یاندووه، "ئه‌و رووداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دیارده‌ی فه‌له‌كییه‌وه نه‌بووه و، له پاشه‌ڕۆی مرۆڤ زیاتر هیچی دیكه نه‌بووه".
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی له‌م جۆره نییه، پێشتریش له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2016 رووداوێكی هاوشێوه له ویلایه‌تی مادیا برادیش روویدا، كاتێك تۆپه‌ڵه سه‌هۆڵه‌كه‌ی پاشه‌ڕۆی مرۆڤ له فڕۆكه‌یه‌ك فڕێدرایه سه‌ر زه‌وی و سه‌ربانی ماڵێكی روخاند و به‌ر شانی ئافره‌تێك كه‌وت، تائێستاش چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قۆڵی ئه‌و ئافره‌ته كراوه.
راسته‌وخۆ دوای ئه‌و رووداوه‌ش، دادگای هندستان بڕیاری پێبژاردنی بۆ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی ده‌ركرد، كه پاشه‌ڕۆ له ئاسمانی هندستانه‌وه فڕێ بده‌نه خواره‌وه.
شایانی باسه، گه‌شته ئاسمانییه بازرگانییه‌كان، له به‌رزاییه‌كی زۆره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن و، كاتێك پله‌كانی گه‌رماش له ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌گاته ژێر سفر، هه‌ر شله‌یه‌ك له‌و به‌رزاییه فڕێ بدرێته خواره‌وه، به‌هۆی خێراییه‌كه‌یه‌وه تا ده‌گاته سه‌ر زه‌وی ده‌بێته تۆپه‌ڵێك سه‌هۆڵ, له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به زه‌ویش، بارستهكه پارچه پارچه ده‌بێت، زۆربه‌ی جاریش به تۆپه‌ڵه‌ی شین ناوده‌برێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ره‌نگی ئه‌و مادده‌یه‌ی كه له توالیتهكانی فڕۆكه‌كان به‌كار ده‌هێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی بكرێت.