بۆتۆكس بۆ وشتریش به‌كارده‌هێنرێت
سعوودییه‌كان بۆچی په‌ناده‌به‌نه به‌ر ئه‌و كاره؟
K24 - هه‌ولێر:
ساڵانه فێستیڤاڵی "شا عه‌بدولعه‌زیز بۆ وشتر" له سعوودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له به‌شێك له چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵهكهشدا، پێشبڕكێی دیاریكردنی جوانترین وشتر ئه‌نجامده‌درێت، كه له سه‌رجه‌م جۆر و نه‌وه‌كانی وشتر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مساڵ چه‌ند وشترێك له كێبڕكێكه دوورخرانه‌وه و داوه‌رانی پێشبڕكێكه رایانگه‌یاندووه، ده‌رزی بۆتۆكس بۆ ئه‌و وشترانه به‌كارهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنن.
به گوێڕه‌ی راپۆرتێكی واشنتن پۆست، پێشبڕكێی دیاریكردنی جوانترین وشتر، یه‌كێكه له گرانبه‌هاترین پێشبڕكێكان و كۆی گشتی خه‌ڵاته‌كانی ده‌گاته 31 ملیۆن دۆلار.
دیاریكردنی جوانترین وشتر له‌سه‌ر چه‌ند پێوه‌رێك ده‌بێت، وه‌كو برژانگ، شێوازی لێوی، قه‌باره‌ی چاوه‌كانی و به‌رزی وشتره‌كه.
له پێشبڕكێی ئه‌مساڵدا، 12 وشتر له پێشبڕكێكه‌دا دوورخراونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانییان بۆ ده‌ستكاری شێوازی لووت و لێویان، ده‌رزی بۆتۆكسیان به‌كارهێناوه و فرت و فێڵیان تێدا كردووه.
فێستیڤاڵه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2000 له ناوچه‌یه‌كی نزیك ریازی پایته‌خت به ڕێوه‌چوو و تا ئێستاش ساڵانه ئه‌نجام ده‌درێت.