رۆژنامه‌یه‌ك 10 زانیاری و نهێنی له‌ باره‌ی سانچێز بڵاو ده‌كاته‌وه‌

"هه‌موو ساڵێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی گه‌وره‌ له‌و كۆڵانانه‌ی به‌ منداڵی یاری تێدا كردووه‌ دیاری و جلوبه‌رگ ده‌به‌خشێت"

چیرۆکی گواستنەوەی ئالێکس سانچێز بە پەیوەندی کردنی بە شەیتانە سوورەکان کۆتای ھات، بووە یەکێک لە خاوەن بەرزترین مووچەی ھەفتانە لە پرێمەرلیگ کە 350 ھەزار پاوەندە، لەگەڵ 100 ھەزار پاوەندی تر, کە مافی وێنە و ریکلامەکانیەتی و 150 ھەزار پاوەندیش وەک شایسته‌ و رێزلێنان لەکاتی بردنەوەی ناسناو دەستکەوتەکان.

 رۆژنامەی دەیلی مه‌یلی بریتانیا 10 زانیاری گرنگی لەسەر یاریزانە تازەکەی مانچێستەر یوناتد بڵاو کردەوە كه‌ پێكهاتوون له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

1ـ سانچێز لە شاری (تۆکۆبیلا) لە باکووری چیللی لە دایکبووە، ژمارەی دانیشتووانەکەی 25000 ھەزار کەسە، پیشەی سەرەکی خه‌ڵكه‌كه‌ راوکردنی ماسییە، ناوچەکەش سەرچاوەیەکی سەرەکی بەدەستھێنانی وزەی کاره‌بایە.

2ـ سانچێز نازناوی "دیلا" بووە لای خێزانەکەی و هاوڕێیه‌كانی، لەبەر ئەوەی زۆر بە خێرای بەسار دار و خانوو دیوارەکان سەر کەوتووە، ئەو کاتەنەشی تۆپەکە لە شوێنێک گیربووایە مناڵەکان ئەوەیان دەنار بۆ ھێنانەنەوەی، ئێستاش یەکێک لە کۆڵانەکانی کە یاریی تێدا کردووە ناویان ناوە تۆكۆبیلا وەک رێزێک بۆ ئەو.

3- سەرتای ژیانی سانچێز زۆر قۆرس بووە باوکی جێیھیشتوون دایکیشی بە ناچاری بە بێ مۆڵەت کاری راوکردنی ماسی دەکات ئالێکسیش لەتەمەنی 16 ساڵیدا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کۆبرێلۆ دەکات، لەو کاتەش دایکی بە بڕی 100 ھەزار دۆلار سزا دەدرێت، ناچار سانچێز داوا لە بریکارەکەی دەکات, کە فرناندۆ فلیسیفیچ بووە, پارەکەیان بۆ بدات ئەوەیش بێ دوو دڵی ئەم کێشەیان بۆ چارەسەر دەکات.

4-سانچێز زۆر خێرایە، لەو کاتەی لە ئیتاڵیا یاریی دەکرد بە ئۆتۆمۆبێلەکەی دەچێتە بازارکردن، بەڵام کلیلەکەی ون دەکات، ناچار 4 کیلۆمه‌تر بە راکردن دەگەرێتەوە و کلیلە یەدەگەکەی دەھێنێ و بە ئۆتۆمۆبێڵەکەی دەگەرێتەوە.

5- ھەرچەند سانچێز لە بڕی مان سیتی پەیوەندی بە مان یونایتد کرد، بەڵام رێزی خۆی بۆ گواردیۆلا لە چەندین بۆنە دووپاتکردۆتەوە، تەنانەت جارێکیان وتی: گواردیۆلا وایکرد من وا ھەست بکەم ئۆتۆمۆبێلی فیراریم.

6- سانچێز یەکەم پێڵاوی یارییکردنی لە تەمەنی 15 ساڵیدا پێبەخشرا کە لە جۆری ریبۆک بوو, بەڵام پێشووتر لە لایەن دایکیەوە پێلاوی بۆ ئامادە ده‌كرا بۆ یاریی کردن.

7- سانچێز ھێمایە بۆ جەژنی سەری ساڵ لە تۆکۆبیلا، چونکە لەو کاتەدا ھەڵدەستێ بە بەخشینی دیاری خەڵات و جلوبەرگی جوان تازە بەسەر خەڵکەکە و قوتابخانە کۆنەکەشی، ئەم کارەش بە ئۆتۆمۆبێڵێکی گەورە ئەنجام دەدات.

8- سانچێز بچووکترین یاریزانە کە لە ریزی ھەڵبژاردەی چیللی یاریی کردووە, ئەوەش کاتێک ساڵی 2006 یەکەم یاریی نێودەوڵەتی لە دژی نیوزلەندا ئەنجام دا، ئێستاش گۆڵکەری وڵاتەکەیەتی بە تۆمارکردنی 39 گۆڵ.

9- سانچێز لەگەڵ دوو سەگەکەی بەناوەکانی "ئاتۆم و ھۆمبەر" لە شاری مانچێستەر جێگیر دەبێت و ژیان بەسەر دەبات، پێشووتریش لە ئینستاگرام ھەژمارێکی بەناوی دوو سەگەکەی کردبۆوە، تەنانەت بۆ راھێنانەکانیش لەگەڵ خۆی دەیانبات.

10- سانچێز ئارەزووی خۆی نیشانداوە لە دوای وازھێنانی لە یارییکردن, کاری نواندن ئەنجام بدات و لەو بوارەدا ئیشبکات، راشیگەیاندووە خەونی بوون بە ئەکتەری سینەمای ھەیە, ھەوڵی زۆریشی بۆ دەدا تا پێی بگات.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

سەگەکان و منداڵەکەی ئالێکسس سانچێزیش درێسی مانچێستەر یونایتدیان پۆشی
سەگەکان و منداڵەکەی ئالێکسس سانچێزیش درێسی مانچێستەر یونایتدیان پۆشی