هانده‌ران به‌هۆی یاریزانێكی ریال مه‌درید، زێدان ره‌خنه‌باران ده‌كه‌ن
هانده‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر زێدان و فیكه‌یان بۆ لێ داوه
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ماڵئاوایی له جامی شای ئیسپانیا كرد كاتێك یارییه‌كه‌ی له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی لیگانیس دۆڕاند، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش هانده‌ران به‌هۆی ئیسكۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر زینه‌دین زێدان.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25 جه‌نیوه‌ری 2018، ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ئیسكۆ و چوونه ژووره‌وه‌ی مایۆرال به‌رامبه‌ر لیگانیس هانده‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر زینه‌دین زێدان فیكه‌یان بۆ لێداوه و قسه‌ی نه‌شیاویان پێ گوتووه.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2013 به بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مالاگا روویكردۆته ریال مه‌درید، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا به‌شداری 17 یاری كردووه و 4 گۆڵ و 4 ئاسیستی هه‌بووه و 1،140 خولهك یاری كردووه، به‌ڵام زیاتر به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ زێدان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مه‌ش هانده‌رانی ییانه‌ی شایانه‌ی توڕه كردووه.
.jpg)