ئاگری عه‌فرین له ماڵی هاوپه‌یمانه‌كانی ناو ناتۆ نزیك ده‌بێته‌وه
ئه‌مریكا نایه‌وێت توركیا هه‌موو پلانه‌كانی له سووریا بشێوێنێ
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، توركیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه تا پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی له باكووری سووریا رابگرێت و له‌باره‌ی هاتنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناو ململانێكانی له‌گه‌ڵ هاوڕێ توركه‌كانی هۆشداریداوه‌ته ئه‌ردۆغان. ئه‌وه‌ش واتای ئاماژه‌دانه به‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی له به‌ره‌ی سووریا خوڵقاوه، مه‌ترسی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له‌نێوان دوو وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی دێنێته ئاراوه.
چاودێران وای ده‌بینن، تره‌مپ زۆر كاریگه‌ری نه‌بێت له راوه‌ستاندنی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی هێزه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی توركیا كه ماوه‌ی 6 رۆژه دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌نقه‌ره به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات و ده‌ڵێت هاوپه‌یمان و به‌شێكن له په‌كه‌كه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌م رۆژانه زۆر ده‌رده‌كه‌وێت و قسه ده‌كات، ده‌ڵێت: "ئۆپراسیۆنه‌كه فراوان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شاری منبجیش بگرێته‌وه، ئه‌و شاره‌ی 100 كیلۆمه‌تر له عه‌فرینه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه و هێزه كوردییه‌كان له ده‌ست داعش ده‌ریانهێناوه. به‌و هه‌نگاوه‌ش، هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر و پلانی ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی بۆ سووریا رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه هێرشه‌كه‌ی توركیا سنووردار بكات و ئاماژه‌ی به مه‌ترسی درووستبوونی ململانێی له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا داوه. چونكه ئه‌مریكا نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی له سووریا هه‌یه.
كۆشكی سپی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه رایگه‌یاند: "تره‌مپ به ئه‌ردۆغانی گوتووه، گرژییه‌كان زیاد نه‌كات و سنوورێك بۆ كرده سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر عه‌فرین دابنێت و خه‌ڵكه سڤیله‌كه بپارێزرێ و رێگه نه‌درێت ژماره‌ی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ره‌كان زیاتر ببن".
له‌به‌رامبه‌ردا ئۆفیسی سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاندووه: "ئه‌ردۆغان به تره‌مپی گوتووه، ده‌بێت واشنتن چه‌ك به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" نه‌دات".
ئێستا كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ره نوێیه‌ی جه‌نگی سووریا كه زۆر لایه‌نی تێوه‌گلاوه، شه‌ڕی 7 ساڵه‌ی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی فراوانتر كردوه‌و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكای له سووریا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا ده‌خوازێت كۆنترۆڵی هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بقۆزێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی قورساییه‌كی دیپلۆماسی زیاتری هه‌بێت، كه بۆ گفتوگۆكانی جنێڤ كه ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات پێویستی پێیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته رێككه‌وتنێك كه له كۆتاییدا به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر حوكم لابدات.
هه‌رچه‌نده توركیا و ئه‌مریكا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"ـن، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو وڵاته به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازیان له سووریا هه‌یه و زۆر جار بهریهكتریش ده‌كه‌ون. ئه‌مریكا سه‌رنجی له‌سه‌ر كۆتاییهێنانه به داعش و ئه‌نقه‌ره‌ش رژده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه له كورده‌كانی رۆژئاوای كوردستان بگرێت تا نه‌بنه خاوه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوچه‌كه‌دا و ھێزه كوردییه‌كان له توركیاش به‌هێزتر نه‌بن.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن: "ماوه‌یه‌كی درێژه ئه‌مریكا هیچ فشارێكی نه‌خستووه‌ته سه‌ر توركیا، جگه له‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی ھێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له سووریا پشتیان به بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك به‌ستووه".
جونۆل تول، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی توركی له په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتن ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره دیاری ده‌كات ئه‌وه‌یه، ئه‌مریكا له سووریا جگه له كورده‌كان هیچ هاوبه‌شێكی سه‌ربازییان نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مریكا پێویستی به‌وه‌یه رێگه نه‌دات توركیا دۆخه‌كه بشێوێنێ، چونكه تا ئێستا واشنتن به‌ڵانسی له نێوان توركیا و كورده‌كان راگرتووه‌و به هه‌ستیارییه‌وه كار له‌گه‌ڵ ھێزه كوردییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌ره‌س نه‌هێنن".
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت ده‌ڵێت: "تره‌مپ بایه‌خ به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ده‌دات و دانی به‌وه‌داناوه كه ئه‌مریكا كاریگه‌رییه‌كی سنوورداری هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و توركیا له عه‌فرینیشه‌وه به‌ره‌و منبج بڕوات، ئیداره‌ی ئه‌مریكا پێناچێت هیچ هێزێك یان ئه‌ندامانی هێزه نهێنییه‌كانی له سووریا زیاتر بكات".
به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی كه‌مه ئه‌ردۆغان زیاتر بایه‌خ به باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران ده‌دات، پێده‌چێت هۆكاره‌كانیشی بێ هیوابوونی بێت له واشنتن، چونكه گوێی به داخوازییه‌كانی ئه‌نقه‌ره نه‌داوه‌و به‌رده‌وام بووه له پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده له جه‌نگی دژی داعشدا. توركیاش ئه‌و هێزانه‌ی رۆژئاوای كوردستان به په‌كه‌كه‌وه گرێ ده‌دات كه له توركیا و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، خراونه‌ته لیستی "تیرۆر"ـه‌وه‌و له ژێر ئه‌و ناوه‌شدا هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین".