لە ریزبەندی 20 یانەی جیهان مان یونایتد لەپێشەوەی ریال مدرید و بارسێلۆنایە

یانه‌كانی ئینگلیزی پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌

دوای ئەوەی پێگەی گۆل ریزبەندی پرداهاترین یانەی لە وەرزی ۲٠۱٦ـ ۲٠۱۷ دیاری کرد مانچستەر یونایتد لەنێوان 20 یانەی جیهان له‌ پله‌ی یه‌كه‌م هات، یانەکانی خولی ئینگلیزی پشکی شێریان بەرکەوتووە کە لەو ریزبەندییەو دا کە 10 یانە ناویان تۆمار کرابوو.

لە ریزبەندییەکەش مانچستەر یونایتد لە وەرزی ۲٠۱٦ـ ۲٠۱۷ ، سەرتۆپی یانەکانی ئەورووپای گرتووە و لە پێشەوەی ریال مدریدی دووەم و بارسیلۆنای سێیەم. دێت.

پێشتر شەیتانە سورەکان، لە پلەی چوارەم بوون، بەڵام لە ئێستادا ئەو یانەیە بە ٦۷٦.۳ ملیۆن یۆرۆ، لەپێشەوەی یانەکانی ترە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکە بووە پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ و بەشداری لە چامپیۆنز لیگ کرد، ئەمەش وایکرد کە یانەکە به‌ره‌و لوتكه‌ هه‌ڵبكشێت.

بە پێی ریزبەندی (دیلۆت) کە ریزبەندیەکەی دیاری کردووە، مان یونایتد هاتووەتە ریزبەندی یه‌كه‌م لە وەرزی ۱٠۱٦_۲٠۱۷ لە نێو ئەو ۲٠ یانەیە، بەرێژەی ٪٦، ئەو سەرمایە کە یانەکەش هەیەتی ۷.۹ملیار یۆرۆیە، کە ئەمش ژمارەی پێوانەیی بوو لە نێو یانە گەورەکانی ئەورووپا.

ریزبەندی باشتری یانەکانیش لە وەرزی ۲٠۱٦_۲٠۱۷بەم شێوەیە.

۱ـ مانچێستەر یونایتد داهاتەکەی٦۷٦.۳ ملیۆن یۆرۆیە کە دەکاتە٥۸۱.۲ ملیۆن جونەی ئیستەر لینی.

۲ـ ریال مەدرید، داهاتەکەی ٦۷٤.٦ ملیۆن یۆرۆ کەدەکاتە ٥۷۹.۷ ملیۆن جونەی ئیستەر لینی.

۳ـ بارسێلۆنا، داهاتەکەی ٦۷۸.۳ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ٥٥۷.۱ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

٤ـ  بایرن میونخ، داهاتەکەی ٥۸۷.۸ ملیۆن یۆرۆ کەدەکاتە ٥٠٥.۱ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

٥ـ مان ستی داهاتەکەی ٥۲۷.۷ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ٤٥۳.٥ ملیۆن جونەی ئیستەر لینی.

٦ـ ئەرسینال، داهاتەکەی ٤۸۷.٦ کە دەکاتە ٤۱۹ ملیۆن جونەی ئیستەر لینی.

۷ـ پاریس سانت جێرمان، داهاتەکی ٤۸٦.۲ ملیۆن یۆرۆ کە دەکتە ٤۱۷.۸ ملیۆن جونەی ئیستەر لینی.

۸ـ چێلسی، داهاتەکەی ٤۲۸ ملیۆ یۆرۆ کە دەکاتە ۳٦۷.۸ ملیۆن جونەی ئیستەر لینی.

۹ـ لیڤەرپۆل، داهاتەکەی ٤۲٤.۲ ملیۆن یۆرۆ کەدەکاتە ۳٦٤.٥ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱٠ـ یۆڤانتوس، داهاتەکەی ٤٠٥.۷ ملیۆن یۆرۆ کەدەکاتە ۳٤۸.٦ ملیۆن جونەی ئیستە لینی.

۱۱ـ تۆتنهام، ۳٥٥.٦ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ۳٠٥.٦ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱۲ـ بروسیا دۆرتمۆند، داهاتی ۳۳۲.٦ کەدەکاتە ۲۸٥.۸ ملیۆن جونەی ئیستەر لینی.

۱۳ـ ئەتلەتکۆ مەدرید، داهاتی ۲۷۲.٥ ملیۆن یۆرۆکەدەکاتە ۲۳٤.۲ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱٤ـ لیستەر ستی، ۲۷۱.۱ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ۲۳۳ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱٥ـ ئینتەر میلان، داهاتی ۲٦۲.۱ کەدەکاتە ۲۲٥.۲ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱٦ـ شالکە، ۲۳٠.۲ ملیۆن یۆرۆ کەدەکاتە ۱۹۷.۸ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱۷ـ وێستهام یونایتد، داهاتی ۲۱۲.۱ کەدەکاتە ۱۸۳.۳ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱۸ـ ساوسهامتۆن، داهاتی ۲۱۲.۱ ملیۆن یۆرۆ کەدەکاتە ۱۸۲.۳ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۱۹ـ ناپۆلی، ۲٠٠.۷ ملیۆن یۆرۆ کەدەکاتە ۱۷۲.٥ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

۲٠ـ ئیڤەرتۆن، داهات ۱۹۹.۲ کەدەکاتە ۱۷۱.۲ملیۆن جونەی ئیستەرلینی.

ئاماده‌كردنی/ سه‌فین كوردۆ