عهلی قهرهداغی: تورکیا مافی خۆیەتی سنوور و خەڵکی خۆی بپارێزێت
ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان: بەهەموو توانایەکمەوە دژی پرۆژەی ئەمریکی- سەهیۆنی دەوەستمەوە
K24 - ههولێر:
عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، رایگەیاند: "تورکیا مافی خۆیەتی سنوورەکان و خەڵکی خۆی بپارێزێت".
ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، به ئاژانسی ئهنادۆڵوی فهرمی توركیای گوتووه: "بەهەموو توانایەکمەوە دژی پرۆژەی ئەمریکی-سەهیۆنی دەوەستمەوە کە خوازیارن تۆوی خراپەکاری و فیتنە لەنێوان مسوڵماناندا بچێنن و پشتگیری دەکەین لە تورکیا بۆ پاراستنی سنوورەکان و گەلی خۆی لەرێی شەرعیيەوە".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا عهلی قەرەداغی ئاماژەی بە ئایەتی، "موسڵمانان بران" كردووه و داوای لەهەموو لایەک کرد کە، کێشەکان لەژێر رۆشنایی برایەتی ئایینی چارەسەر بکەن و دووپاتی کردەوە کە خۆیی و یەکێتی زانایانی ئیسلامی، دژی تیرۆرو بێدینین جا لە هەر نهتهوهیهك بن".