ئه‌ردوغان سه‌ردانی هێزه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سنووری عه‌فرین ده‌كات
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و وه‌زیری به‌رگری توركیا یاوه‌ری ئه‌ردوغانیان كردووه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، سه‌ردانی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ویلایه‌تی هاتای له نزیك سنووری رۆژئاوای كوردستانی كرد.
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌ردوغان سه‌ردانی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی سنوور كرد، كه هێزه‌كانی سوپای توركیای لێ جێگیركراون. هه‌وه‌رها ئه‌ردوغان له نزیكه‌وه چاودێری ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"ـی كرد، كه له دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان پێكردووه.
هه‌روه‌ها میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه، ئه‌ردوغان به یاوه‌ری ژه‌نه‌راڵ خالۆسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و نوره‌دین جانیكلی وه‌زیری به‌رگری سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردوغان بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی خۆیان بۆ وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین نیشانداوه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ماوه‌ی شه‌ش رۆژه ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی توركیا له ئاسمان و زه‌وییه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه، تائێستا به‌هۆی به‌رگری هێزه‌كانی یه‌په‌گه و سه‌ختی تۆپۆگرافیای ناوچه‌ی عه‌فرین، هێزه‌كانی توركیا و ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیریان لێ ده‌كرێت، نه‌یانتوانیوه هیچ پێشڕه‌ویه‌ك بكه‌ن، بۆیه ئاماژه‌گه‌لێك له‌ئارادایه، كه توركیا ده‌یه‌وێت سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌سه‌ر سنووری عه‌فرین بگوازێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان، كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئه‌مجاره‌یان له مونبجه‌وه ده‌ستپێ بكات.