هه‌سه‌ده: سێ تانكى سوپاى توركيا تێكشكێندران
هه‌سه‌ده توانيان به‌ر به هێرشه‌كه بگرن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) هه‌واڵى تێكشكاندنى سێ تانكى سوپاى توركياى راگه‌ياند.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى هه‌سه‌ده بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه، "سوپاى داگيركارى توركيا هه‌وڵيدا له ميحوه‌رى ناحييه‌ى بلبل له گوندى عبيدان پێشڕه‌وى بكات و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده توانيان به‌ر به هێرشه‌كه بگرن و سێ تانكى سوپاى توركيا تێكبشكێنن و سه‌ربازه‌كانى ناويشيان بكوژن".
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانى سوپاى توركيا به پشتيوانى رێكخراوى به‌ره‌ى نووسره به‌رده‌وامن بۆ داگيركردنى گونده‌كانى كانتۆنى عفرين".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له ميحوه‌رى ناحيه‌ى راجوى هاوسنوورى گوندى عه‌مارا تا گوندى كومرشى، سوپاى توركيا هه‌وڵى پێشڕه‌وى ده‌دات و هه‌سه‌ده به‌ره‌نگارى بووه‌ته‌وه".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "سه‌رجه‌م هێرشه‌كانى سوپاى توركيا تێكشكێندراوون و زيانى گيانى و ماڵييان به‌ركه‌وتووه".
ئه‌مڕۆ بۆ شه‌شه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.