هه‌سه‌ده داواى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له سه‌ربازانى توركيا ده‌كات
به‌ڵێنيشى دا ده‌سته‌به‌رى په‌ناگه‌ى ئاراميان بۆ بكات
K24 – هه‌ولێر:
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هێزه‌كانى سورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، داواى له سه‌ربازانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى سوپاى توركيا كرد، خۆيان راده‌ستى سه‌نگه‌ره‌كانى هه‌سه‌ده بكه‌ن و به‌ڵێنيشى دا ده‌سته‌به‌رى په‌ناگه‌ى ئاراميان بۆ بكات.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمه ده‌زانين ئێوه ناچار كراوون ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن و ناتانه‌وێت ده‌ستتان سوور بێت به خوێن، ئه‌ى سه‌رباز و به‌كرێگيراوه ناچاركراوه‌كان، ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى ئێوه نييه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له رۆڵه‌ى هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى سووريا دامه‌زراوه و تاكه هيواى گه‌ڕانه‌وه‌ى يه‌كێتى و قه‌ڵغانى پاراستنى سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانى سووريايه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌سه‌ده له ناو سووريادايه و به‌رگرى له خۆى ده‌كات، ده‌ستدرێژى نه‌كردووه‌ته سه‌ر هيچ كه‌س و لايه‌نێك. فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌زانێت ئێوه ناچار كراوون ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ن. ئێوه تاوانبار نيين. هه‌ر بۆيه داواتان لێده‌كه‌ين خۆتان راده‌ستى نزيكترين خاڵ بكه‌ن. پێش ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى هه‌واڵگرى توركيا له پشته‌وه به قه‌ناس بتانكه‌نه ئامانج و له‌ناوتان به‌رن. ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و خۆتان بده‌نه ده‌سته‌وه. هه‌سه‌ده به‌ڵێنى دابينكردنى په‌ناگه‌ى ئارامتان ده‌داتێ.