كاروانێكی په‌نابه‌ران دیپۆرتكرانه‌وه
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی ئه‌مریكا: ''کۆچبەران نەبوونایە هاوسەرەکەی ترەمپیش بوونی نەدەبوو

K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌مریكا دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌نهێنی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ریان دیپۆرتكردووه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كورسی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ستهێناوه، پرسی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان مشتومڕی زۆری ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه. له ناردنه‌وه‌ی دواین كاروانی په‌نابه‌ره‌كاندا كه لە فڕۆکەخانەی گاری كه 50 كیلۆمه‌تر له ویلایەتی شیکاگۆوە دوورە، ژمارەیەک هاووڵاتیی دیپۆرتکرانەوە و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می هاووڵاتیانی له فڕۆكه‌خانه‌كه بینیونیان و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
پرۆسه‌ی دیپۆرتکردنەوەكه بە نهێنی بەڕێوەچووهو دەیان کۆچبەری نایاسایی لە شیکاگۆ، باکووری ئیندیانا و میڵواولی دەستگیرکراوون و لەرێگەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ۆرڵد ئەتڵانتیکەوە، رەوانەی دەرەوەی ئەمریکا کراون.
پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان لەو بەشەی فڕۆکەخانەکە به‌ڕێوه‌چووه کە فشاری زۆری له‌سه‌ر نییە و تایبەتە بە فڕۆکە تایبەتەکان. ئەوەش بینراوه‌و ژماره‌یه‌كیان ئافره‌ت بوون. بە دوو پاس کە هێزەکانی پۆلیس یاوەریی دەکردن، تا گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه دەست و قاچیان کەلەبچە کرابوو.
دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە نایاساییانە لەلایەن ژمارەیەک لە هاووڵاتییانەوە پرۆتیستۆ کرا و درووشمی ''ئەگەر دادپەروەریی نەبێت ئاشتی نابێت'' و ''کۆچبەران نەبوونایە هاوسەرەکەی ترەمپیش بوونی نەدەبوو''ـیان بەرزکردبوویەوە.
هاوکات کاربەدەستانی فڕۆکەخانەکە ئامێرەکانی بیناسازییان بۆ نێوان کۆچبەرەکان و خۆپیشاندەران گواستەوە بەمەبەستی رێگرییکردن لە وێنەگرتنی دیپۆرتکردنەوەکە.