قەرەیلان: لە عەفرین شەڕی كۆڵان بە كۆڵان دەكرێت

رێگە نادەین عەفرین بكەوێتە دەست توركیا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/77efdd09-afa3-40b3-a040-bc76f4807fa1/012718JYN.ism/manifest

K24 - ھەولێر

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، هێشتا شەڕ نەگەیشتووەتە نێو شاری عەفرین، ئەگەر بێت شەڕ بگاتە ئەو شارە ئەوا هێزەکانیان ماڵ بە ماڵ و کوڵان بە کۆڵان شەڕ لە دژی هێزەکانی تورکیا دەکەن.

قەرەیلان، لە چاوپێکەوتنکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی روناھی، نزیك لە پەکەکە رایگەیاندووە: "ئەگەر توركیا بێتە ناو عەفرین شەڕی ماڵ بە ماڵ و كۆڵان بە كۆڵان دژی سوپای توركیا دەكرێت، رێگەنادەین عەفرین بكەوێتە دەست توركیا".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا موراد قەرەیلان، گوتیشی: "تورکیا بەردەوام دەیەوێت داخوازییەکانی خۆی لەسەر گەلی کورد بسەپێنێت".

 راشیگەیاند: "رۆژئاوای کوردستان هیچ کاتێك نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا، بەڵام تورکیا دەیەوێت ئەمە بکاتە بیانویەك بۆ ئەوەی رۆژئاوای کوردستان داگیر بکات و رێگە نەدات کورد ببێتە خاوەنی هیچ کیانێکی تایبەت بەخۆی".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: "لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەکانی یەپەژە، یەپەگە و ھەسەدە و گەلی عەفرین بەرخۆدانێکی وەیان کردووە سوپای توركیایان تێكشكاندووە، ئەو بەرخۆدانە لە بەرامبەر سوپایەکی بەتەواوەتی تەکنۆلۆژیکدا روودەدات، بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەلەکەمان لە عەفرین بۆ ئێمە جێگای خوشحاڵییە و هەموو گەلی کورد شانازی پێوە دەکات".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/35083a8e-91b7-4281-b9f2-fdb16ea31d06/012718JYQ.ism/manifest