توركیا: ئه‌مریكا به‌ڵێنی پێداوین چیدیكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌داته یه‌په‌گه
"ئیبراھیم كالن و ماكماستەر گفتوگۆیان پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە"
K24 - ھەولێر
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، ئەمریكا بەڵێنی بە توركیاداوە چیدیكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌داته یه‌په‌گه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئەنادۆڵ "ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ هێربێرت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه و له‌و په‌یوه‌ندییه‌شدا ماكماسته‌ر به‌ڵێنیداوه كه ئه‌مریكا چیدیكه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پڕچه‌ك نه‌كات".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه "ماكماسته‌ر رایگه‌یاندووه، ئه‌وان له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تایبه‌ت به ئاسایشی سه‌ر سنووره‌كانیان تێده‌گه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدابن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ناتێگه‌یشتنێك و ناروونییه‌ك له‌نێوانیاندا روونه‌دات".