به‌رامبه‌ر جیابوونه‌وه‌ی له كچه‌كه‌ی پۆتن نیوه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
وێنه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی ده‌گرێت و پێی ده‌ڵێت "خۆشم ده‌وێی"
K24- هه‌ولێر:
كاتێك كیریل شمالۆڤ، بزنسمانی رووسی له‌ساڵی 2013 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا كرد، ته‌مه‌نی 32 ساڵ بوو، به‌شێوه‌یه‌كی كت و پڕ سه‌ره‌وه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵكشانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، تا پشكه‌كانی گه‌یشته زیاتر له دوو ملیار دۆلار، وێڕای به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكی باڵا له كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی پترۆكیمیاوی.
بۆماوه‌ی ساڵێك به‌ر له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی پۆتن، شمالۆڤ پۆستی جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له كۆمپانیای "Sibur"ى وه‌رگرت و، خاوه‌نه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه له 4.3%ی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌یان پێ به‌خشی.

له‌ساڵی 2014، دوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی، شمالۆڤ پشكێكی دیكه‌ی به‌ڕێژه‌ی له 17%ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی قه‌رز له بانقی "Gazprombank" ى حكومه‌تى رووسياى كڕییه‌وه.
به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی له كاترینا تیخۆنوفای كچه‌كه‌ی پۆتن، وادیاره شمالۆڤ به‌له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "Sibur"، بووه‌ته كه‌سێكی بێكار.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و سه‌روه‌ته زه‌به‌لاحه‌ی كه شمالۆڤ له‌میانه‌ی پۆسته‌كانی له‌و كۆمپانیایه به‌ده‌ستی هێنابوو، وه‌ك ئیمتیازێك وه‌ری گرتبوو، به‌وه‌ی كه ئه‌ندامێكی خانه‌واده‌ی یه‌كه‌می رووسیا بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی پۆتن، ئه‌و ئیمتیازاتانه‌شی لێ سه‌ندراونه‌ته‌وه.
له 25 ئه‌م مانگه، ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی شمالۆڤ و تیخۆنوڤای له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خانه‌وداه‌ی پۆتن بڵاوكرده‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه جیابوونه‌وه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی یاسایی و فه‌رمی دووپات نه‌كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی Vedomosti ئابووری رووسی وێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆست كردووه، تێیدا شمالۆڤ له‌گه‌ڵ زانا ڤۆلكۆفا خۆشه‌ویسته نوێیه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوون، كه هاوكات ئه‌و خانمه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كۆمه‌ڵگای له‌نده‌نه و له مۆسكۆ له‌دایك بووه.

وێنه پۆستكراوه‌كه، كه مێژووی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ دوا مانگی ساڵی 2017 له په‌یجی تایبه‌تی شمالۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ زانا گرتوویه‌تی و ماچی ده‌كات و له یه‌كێك له كۆمێنته‌كانیش نووسیویه‌تی "خۆشم ده‌وێی".

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی زه ته‌له‌گرافی به‌ریتانی، ژیانی كاترینا و مارینا، دوو كچه‌كه‌ی پۆتن یه‌كێكه له قه‌ده‌غه‌كراوترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له میدیاكانی رووسیا باسیان لێوه بكرێت.
وێڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌و هه‌واڵه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان بڵاوبووه‌ته‌وه و، زۆربه‌ی راپۆرته‌كان ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی تیخۆنوڤایان ئاشكرا كردووه، كه سه‌ماكارێكی رۆك ئاند رۆله، هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌شدا دیاره.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاژانسی بلۆمبێرگ، زاواكه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، له نیسانی 2017 پشكی خۆی له كۆمپانیا كه رێژه‌كه‌ی له 21.3% بووه، فرۆشتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری فرۆشتنه‌كه ئاشكرا بكرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، شمالۆڤ هیچی له‌و كاره ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیشی كردۆته‌وه، كڕینی پشكی زیاده دوای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچی پۆتن، به‌شێك بووه له پلانێك كه له‌گه‌ڵ باوكی دایڕشتبوو، كه دواتر هه‌ردووكیان له‌و كاره په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی وه‌به‌رهێنانه‌كانیان به‌گوێره‌ی پلانه‌كه‌یان ده‌رنه‌كه‌وتووه.