به ڤیدیۆ.. شاجوان له ناوه‌ڕاستی شه‌قام تیرۆر كرا
ڤیدیۆكه به كامێرای چاودێری تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
رۆزا ئۆتیلیا رامیرێز، ته‌مه‌ن 32 ساڵ، شاجوانی پێشووی گواتیمالا، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كرا.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شاجوانی پێشووی گواتیمالا، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته قوتابخانه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ده‌مانچه ده‌كوژرێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا كه به كامێرای چاودێری تۆماركراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، بكوژه‌كه له دواوه‌ی ده‌ڕوات تا ئه‌و كاته‌ی لێی نزیك ده‌بێته‌وه، دواتر ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و گوللـه‌یه‌ك له سه‌ری شاجوان ده‌دات و راده‌كات.
پۆلیسی گواتیمالا رایگه‌یاند، تا ئێستا نه‌یاتوانیوه ناسنامه‌ی بكوژه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن و بیناسنه‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
