"له نێوان ئه‌م 3 راهێنه‌ره یه‌كێكیان ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی زێدان"
"پێرێز ده‌رگای رۆیشتن بۆ زێدان ده‌كاته‌وه"
به گوێره‌ی به‌شێك له میدیاكانی ئه‌ورووپا، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ریال مه‌ردید به 19 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنا پێشه‌نگ و ماڵئاواییكردنیان له جامی شای ئیسپانیا، فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ناچار كردووه به دوای شوێنگره‌وه‌ی زێدان دا بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 3 راهێنه‌ری به‌ربژێر كردووه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان چاره‌نووسی زینه‌دین زێدان دیاری ده‌كات، له ئه‌گه‌ری ماڵئاواییكردنی ره‌نگه به ده‌ردی ئانچیلۆتی و رافا بێنێتێز بچێت.
بەپێی راپرسییەک %41ی هاندەرانی ریال مەدرید پێیان باشە دوای زیدان، خۆزێ ماریا گوتی راهێنەری لاوانی ئێستای یانەکە ببێتە راهێنەری ریال مەدرید.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ماوریسیۆ پۆچیتینیۆی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیزۆ یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كان.
پۆچیتینیۆ له داویین لێدوانی‌دا ده‌ڵێت: پێم باشترە بگەڕێمەوە ئارجێنتینا لە کێڵگەکەم ببمە جووتیار نەک ببمە راهێنەری بارسێلۆنا، ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی ویستی بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید هه‌یه.
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كانی پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیزۆ.
زینه‌دین زێدانی 45 ساڵ، یه‌نایه‌ری 2016 له شوێنی رافا بینیتێز ئه‌ركی راهێنانی ریال مه‌دریدی وه‌رگرت و 2 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگی برده‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه نزیكه له‌وه‌ی به‌ده‌ستی به‌تاڵ ماڵئاوایی له سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان بكات.
