به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید به ئه‌نجامێكی تۆقێنه‌ر له یاریگه‌ی مێستایا هاته ده‌ره‌وه
گۆڵبارانی یانه‌ی ڤالێنسیای كرد
له گه‌ڕی 21ـی لالیگای ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی مێسیتایا به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی 16 له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی كرد، دواتر كریس له خوله‌كی 38 دووه‌مین گۆڵی له رێگه‌ی پێناڵتی كرد، به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه تاكه یاریزان له مێژووی لالیگا 60 گۆڵ له رێگه‌ی پێناڵتی بكات.
له گێمی دووه‌م، یانه‌ی ڤالێنسیا له خوله‌كی 59 له رێگه‌ی سانتیاگۆ مینا جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، كاتێك ئه‌م یاریزانه به هه‌ژاندنی تۆڕی ریال مه‌درید بووه خاوه‌نی هه‌شته‌مین گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
پاشان له خوله‌كی 84 له رێگه‌ی مارسێلۆ دا سیلڤا گۆڵی سێیه‌می كرد و به ته‌واوه‌نی ڤاڵێنسیای بێهیوا كرد.
دواتر له خوله‌كی 89 تۆنی كرووس به مووشه‌كێك گۆڵی چواره‌می شایانه‌كانی تۆمار كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید خاڵه‌كانی گه‌یانده 38 خاڵ، به‌ڵام هه‌ر له خانه‌ی چواره‌م مایایه‌وه، یانه‌ی ڤالێنسیاش ئه‌م وه‌رزه تووشی پێنجه‌مین شكست بوو، به 40 خاڵ له پۆلێنی سێیه‌م نه‌جووڵا.