زۆرترین خه‌ڵكی سڤیل له سه‌رده‌می تره‌مپ كوژراون
رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی: پێش تره‌مپ 188 كه‌سی سڤیل له شه‌ڕی داعش كوژرابوون
K24 - هه‌وڵێر:
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی بریتانی، راپۆرتێكی له‌باره‌ی قوربانیانی سڤیلی جه‌نگی داعش له عێراق و سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی "سێ به‌شی ئه‌و سڤیله‌كان له عێراق و سووریا له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بوونه‌ته قوربانی".
رۆژنامه بریتانییه‌كه پشتی به‌و ژمارانه به‌ستووه كه لای سوپای ئه‌مریكا هه‌یه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه 831 كه‌سی سڤیلن به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست نه‌كوژراون.
رۆژی 2/12/2017 فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "تا پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له وه‌رگرتنی كورسی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی به‌هۆی بۆمبابارانی فڕۆكه‌كانه‌وه كوژرابوون، 188 هاووڵاتی سڤیل بوون و به ئه‌نقه‌ستیش نه‌كوژراون".
به‌ڵام پاش هاتنه سه‌ركاری تره‌مپ له ماوه‌ی 10 مانگی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا سێ به‌رامبه‌ر ژماره‌كه زیادیكردووه‌و گه‌یشتووه‌ته 831 كه‌س.