ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته ژێر باری داواكارییه‌كی توركیا
داوایه‌كی ئه‌نقه‌ره له دژی به كورد جێبه‌جێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئیبراهیم كالن، گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌كانی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتیكردووه‌ته‌وه پرۆسه‌ی پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه‌ی راگرتووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی توركیا روونی كردووه‌ته‌وه، ماك ماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، به ئه‌نقه‌ره‌ی راگه‌یاندووه، واشنتن هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووریه‌كه‌ی له‌به‌ر چاو ده‌گرێت، هاوكات جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا واشنتن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولا ده‌بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه توركیا داوایه‌كی له‌م جۆره له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه "چڵه زه‌یتوون"ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، واشنتن پرۆسه‌ی پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه‌ی له رۆژئاوای كوردستان رانه‌گرتبوو، به‌ڵام گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، واشنتن به‌ڵێنی داوه پرۆسه‌ی پڕچه‌ككردنه‌كه رابگرێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له كاتێكدایه، سوپای ئه‌و وڵاته ماوه‌ی هه‌شت رۆژه ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه و به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره.
به گوێره‌ی ئامارێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) 59 هاووڵاتی سڤیلی عه‌فرین به هۆی بۆردومان فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا شه‌هید بوونه و 134 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
سه‌رچاوه: SkyNews