كۆشكی سپی: تره‌مپ نیگه‌رانی خۆی له توندوتیژییه‌كانی عه‌فرین نیشاندوه
تره‌مپ له باره‌ی عه‌فرینه‌وه داوایه‌ك له ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان, سه‌رۆك كۆماری توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی عه‌فرینه‌وه ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ی رایگهیهندراوهكه، تره‌مپ نیگه‌رانی خۆی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی عه‌فرین نیشانداوه و داوای له ئه‌ردۆغان كردووه، سنوورێك بۆ توندوتیژییه‌كان و به ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل له عفرین دابنێت و كرده سه‌ربازییه‌كانیشی سنووردار بكات.
تره‌مپ راشيگه‌ياندووه، توندوتيژى له عه‌فرين، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا له‌و وڵاته.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكى سووريا و دووركه‌وتنه‌وه له به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا كردووه‌ته‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه به هه‌موو شێوازه‌كانی، وه‌كو رێكخراوی داعش، قاعیده و ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه‌ی كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات.
تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)شیان له ریزی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان وه‌سفكردووه.