ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین تاووتوێ ده‌كه‌ن
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دووره‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و بێده‌نگه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له ریكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێباسیتی رووسیه‌لیه‌وم، هه‌ردوو وه‌زیره‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه، كه به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه و تێیدا باسیان له چه‌ند پرسێكی گرنگی هاوبه‌شی تایبه‌ت به رووسیا كردووه.
ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین، كه له‌لایه‌ن توركیاوه به ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون ناونراوه، له 20ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له بۆردومانكردنی شاره‌كه به‌رده‌وامه.
هاوكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه جگه له سوپای توركیا، چه‌ند كه‌تیبه‌یه‌كی سوپای ئازادی سووریا، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌شدارن.