ئه‌مریكا تانكه‌ ئه‌برامزه‌كانی سوپای عێراق چاك ناكاته‌وه‌

حكومه‌تی عێراق تانكێكی داوه‌ته‌ حه‌شدی شه‌عبی

K24 - هه‌ولێر:

بەهۆی پێدانی تانکێکی ئەبرامز بە حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی بەغدا، کۆمپانیای چاککردنەوەی تانکە ئەمریکییەکان کارەکانی لە عێراق راگرت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی  بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، کۆمپانیای چاککردنەوەی تانکی ئەبرامزی ئەمریکی، لە فڕۆکەخانەی موسەننا لە پارێزگای بەغدا پاشەکشەیکردووە و کارەکانی راگرتووە.

 گوتیشی، راگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکە دوای ئەوەهات، کە حکومەتی بەغدا یەکێک لە تانکە ئەبرامزەکانی بە لیوایەکی سەر بە حەشدی شەعبی بەخشیوە. ئاماژەی بەوەشدا، کۆمپانیاکە هەڕەشەی ئەوەیکردووە، ئەگەر حکومەت لە پێدانی تانکی ئەمریکی بە حەشدی شەعبی بەردەوامبێت، ئەوا بەشێوەیەکی یەکجاری لە عێراق پاشەکشە دەکەن.