ئه‌ردۆغان: به تره‌مپم وت له چه‌ند رۆژێكدا ده‌چينه ناو عفرينه‌وه
توركيا هێرش ده‌كاته سه‌ر منبج
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وتارێكدا كه راسته‌وخۆ كوردستان24 گواستييهوه، رايگه‌ياند، له په‌يوه‌ندييه تهلهفۆنييهكهمدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، پێم وت: له چه‌ند رۆژێكدا ده‌چينه ناو عفرينه‌وه.
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتى: "له كاتێكی زۆر نزیكدا رێكخراوی تیرۆریستیی وا لێده‌كرێت نه‌توانێت جووڵه بكات".
گوتيشى: "خۆشحاڵبووم به بینینی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان كه له جوگرافیایه‌كی سه‌خت و كه‌شوهه‌وایه‌كی نالەباردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بچووکترین دواكه‌وتنی بهخۆیەوه نه‌بینیوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "شەڕی عفرین بەردەوام دەبێت و هیچ بژاردەیەک بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکە نییە".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی منبج دەست پێدەکەين و تا سنووری عێراق ناوەستن".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌ندى كرد به سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه.
راسته‌وخۆ دواى په‌يوه‌ندييه‌كه كۆشكى سپى راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌مريكا داواى له ئه‌ردۆغان كردووه، گيانى مه‌ده‌نييه‌كان بپارێزێت و بۆمبابارانكردنى عفرين و كرده‌وه سه‌ربازييه‌كان سنووردار بكات.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، سه‌رۆك تره‌مپ نيگه‌رانه له ره‌وشى عفرين.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ دوێنێ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، كۆشكى سپى په‌له‌ى كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى.
ئه‌مڕۆش ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر هه‌مان په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى قسه‌ى كرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، كه به تره‌مپى وتووه، شه‌ڕ راناگرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، هێزه‌ر نوێرت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا نيگه‌رانه له هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين.
گوتيشى: شه‌رمه‌زارييه ناوچه‌يه‌ك ئارام بێت و كێشه‌ى نه‌بێت و شه‌ڕى تێدا ههڵبگيرسێنى.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه حه‌وته‌م رۆژييه‌وه. تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه. سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون. هه‌سه‌ده‌ش رايگه‌ياندووه، ژماره‌يه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركيا كوژراوون. هه‌روه‌ها توانيويانه سێ تانك تێكبشكێنن.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كاردانه‌وه‌كان فراوانتر ده‌بن. هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا وێڕاى نيگه‌رانيان له ره‌وشى عفرين داوايان كرد، "ره‌وشى ناوچه‌كه هێور بكرێته‌وه".
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
و: ئ.ر