ئه‌مريكا: شه‌رمه‌زارييه ره‌وشى عفرين ئارام بوو تێكى بده‌يت
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به باشى كارمان كردووه و داعش له‌ناو نه‌چووه و توركيا له ئامانج لايداوه و نيگه‌رانين له ره‌وشى عفرين
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌ر نوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، "ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به باشى كارمان كردووه و داعش له‌ناو نه‌چووه و توركيا له ئامانج لايداوه و نيگه‌رانين له ره‌وشى عفرين و ئه‌م هێرشانه شه‌رمه‌زارييه".
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجاميدا، هێزه‌ر نوێرت "نيگه‌رانى" وڵاته‌كه‌ى له باره‌ى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌ربڕى.
نوێرت گوتيشى: "ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كاريان كردووه، كه چه‌ند پێكهاتهيهكن له‌وانه كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سريانى و ئێمه به باشى كارمان له‌گه‌ڵ كردوون و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه داعشمان تێك‌شكاند".
هه‌روه‌ها گوتى: "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه باسى له‌وه كردووه، كه 150 چه‌كدارى داعش كوژراون له دوو رۆژى رابردوودا و ئه‌مه گرنگييهكى زۆرى هه‌يه بۆ ئێمه و پيشانى ده‌دات كه هێشتا داعش ماوه و له‌ناو نه‌چووه".
گوتيشى: "زۆربه‌ى كارى ئێمه ئه‌نجامدراوه و له‌وێين و هێشتا به‌رده‌وامين و ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى ئامانجى له‌ناوبردنى داعشه و نامانهوێـ ئه‌مريكا بگه‌ڕێته‌وه جارێكى ديكه".
نوێرت ئه‌وه‌شى گوت: "قسه‌مان له‌گه‌ڵ توركيا كردووه و ئێمه زۆر نيگه‌رانين له بارودۆخى عفرين و پێمان وايه كه هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت چاويان له‌سه‌ر داعش بێت و نابێت له‌و ئامانجه لابده‌ن و ئێمه دڵگرانين و نيگهرانييهكانيشمان گه‌ياندووه‌ته توركيا و ئێمه هاوڕاين له‌گه‌ڵ توركيا له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه و توركيا ئه‌ندامى ناتۆيه و هاوپهيمانمانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توركيا له عه‌فرين ده‌يكات چاوى ئێمه له‌سه‌ر داعش لاده‌بات و هيچ لايه‌نێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌يوتووه داعش له‌ناوچووه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به ئه‌ردۆغانى راگه‌ياندووه، "بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كات و دووربكه‌وێته‌وه له به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى وه‌ك ئه‌وه‌ى بينيمان و داواشى كردووه، دوور بكه‌ونه‌وه له كوشتنى مه‌ده‌نييه‌كان و ئاواره‌كردنى خه‌ڵك و داوايكردووه، توركيا دان به خۆي‌دا بگرێت و ره‌وشه‌كه خراپتر نه‌كات".
هێزه‌ر نوێرت له باره‌ى هێرشه‌كانى توركياوه بۆ سه‌ر عفرين ره‌خنه‌ى توندى گرت و گوتى: "ئه‌مه شه‌رمه‌زارييه كه ناوچه‌يه‌ك ئارام بێت و بچيت تێكى بده‌يته‌وه".
ئه‌مڕۆ بۆ شه‌شه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.