كانتۆنى عفرين بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى ديمه‌شق ده‌كات
داواى له حكومه‌تى سووريا كرد، سنووره‌كانى له هێرشيى توركيا بپارێزێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنى عفرين، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، داوايكرد، سوپاى سووريا پارێزگارى له سنوورى عفرين بكات و به‌ر به له‌شكركێشى سوپاى توركيا بگرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، كه سايتى ره‌سمى كانتۆنى عفرين بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "ئێمه له ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كانتۆنى عفرين، دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه، كه ناوچه‌ى عفرين به‌شێكى دانه‌بڕاوه له سووريا. هێزه‌كانمان (يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل)، ماوه‌ى شه‌ش ساڵه پارێزگارى له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هێرشه تيرۆريستييه‌كانى داعش و گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك قاعيده. هه‌روه‌ها به‌شداريان كردووه له پاراستنى يه‌كێتى خاكى سووريا و دامه‌زراوه نيشتيمانييه‌كانى".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێستا ئه‌م به‌شه‌ى سووريا كه‌وتووه‌ته به‌ر دوژمنكارى و ده‌ستدرێژى ناڕه‌واى ده‌ره‌كى له لايه‌ن ده‌وڵه‌تى توركياوه و ئه‌مه‌ش يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا و ئاسايش و ژيانى هاووڵاتيانى مه‌ده‌نى دانيشتووى عفرينى خستووه‌ته مه‌ترسى و به‌ر هه‌ڕه‌شه و ئامانجيش له‌و ده‌ستدرێژييه دوژمنكارانه‌يه دابڕينى به‌شێكى زياترى خاكى سووريايه له رێى داگيركردنى عفرينه‌وه".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عفرين رايگه‌ياندووه، "ئێمه له كاتێكدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رگريى كردن له عفرين ده‌كه‌ينه‌وه له به‌رامبه‌ر په‌لامارى ده‌ره‌كى ناڕه‌وادا و به‌ره‌نگارى هه‌موو هه‌وڵێكى داگيركارى توركى ده‌بينه‌وه، داوا له ده‌وڵه‌تى سووريا ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى راپه‌ڕێنێت به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌رى سووريا و پاراستنى سنووره‌كه‌ى له هێرشه داگيركارييه‌كانى توركيا. له كاتێكدا تا ئێستا ئه‌ركى خۆى رانه‌په‌ڕاندووه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى هێزه‌كانى بڵاوكردوونه‌ته‌وه بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور".

ئه‌مڕۆ بۆ شه‌شه‌م رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه: سايتى كانتۆنى عفرين
و:ئ.ر