ئه‌ڵمانيا هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ده‌باته ناتۆ
ئه‌ڵمانيا پرۆسه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تانكه‌كانى توركياشى راگرت، چونكه به تانكى ئه‌ڵمانى هێرشى كردووه‌ته سه‌ر كورد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابرييڵ رايگه‌ياند، داواى له سكرتێرى گشتى ناتۆ يه‌نس ستولتنبێرگ كردووه، بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى عفرين كۆبوونه‌وه‌يه‌كى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ناتۆ ساز بكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گابرييڵ رايگه‌ياند، حكومه‌تى فيدراڵى ئه‌مريكا هێشتا نيگه‌رانه به هۆى ره‌وشى سه‌ربازى باكوورى سوورياوه و هه‌ربۆيه به هاوكارى فه‌ره‌نسا هه‌وڵى هێوركردنه‌وه‌ى گرژييه‌كان ده‌دات و ده‌خوازێت ده‌سته‌به‌رى گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ عفرين و پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتيانى شاره‌كه بكرێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا رايشيگه‌ياند، ئه‌و ئه‌ركانه‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا له‌و چوارچێوه‌يه دياريان ده‌كه‌ن ده‌كه‌نه پێشينهى باڵاى كاره‌كانيان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، نوێكردنه‌وه جبه‌خانه‌ى توركيا و تانكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى دواخستووه بۆ كاتێكى ناديار به هۆى ئه‌وه‌ى توركيا تانكى ئه‌ڵمانى له دژى كورده‌كان له باكوورى سووريا به‌كارهێناوه.
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى ناوه‌ته شه‌شه‌م رۆژييه‌وه و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز