خوێنڕێژه‌كان كه‌وتنه زیندان
ئه‌وانه‌ی مووسڵ‌یان هه‌راسان كردبوو خراونه‌ته قه‌فه‌سی به‌ندییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ریش سپییه‌كه، سندووقی ره‌ش و ئه‌باعودی نوێ، ئه‌و ناوانه‌ن كه ترسیان له دڵی زۆربه‌ی عێراقییه‌كان چاندبوو، به‌تایبه‌تیش له سنووری خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، كه له مووسڵ رایگه‌یاندبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و له زینداندان.
ئێستا چالاكوانان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌كانییان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه دۆڕان و تێك‌شكان به روویانه‌وه دیاره، هاوكات ده‌زگاكانی رایگه‌یاندنیش وێنه‌ی سێڵفی سه‌ربازان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كاتێك ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، یان جلی زیندانییان له‌به‌ردایه.
دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق له چنگی داعش، كه وه‌ك پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه له عێراق داده‌نرا، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستییان به گه‌ڕان به دوای چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه كرد.
له ئێستاشدا 20 هه‌زار گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش، له به‌ندیخانه‌كانی عیراق ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پرۆسه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین، تونێل و حه‌شارگه‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه، كه ریكخراوی داعش له چوارده‌وری مووسڵ هه‌ڵیكۆڵیبوون.
شاره كۆنه‌كه، یان مووسڵی كۆن، به تایبه‌تیش نزیك مزگه‌وتی نووری، كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی تێدا ده‌ركه‌وت، هێزه عێراقییه‌كان توانییان سندووقه‌كه ره‌شه‌كه‌ی داعشی لێ ده‌ستگیربكه‌ن.
وه‌ك سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری عێراق بۆ ئاژانسی فرانس پرێس باسی ده‌كات، دوای ناردنی خۆكوژ و ئینغیماسییه‌كان بۆ به‌رگرتن له پێشڕه‌وی هێزه حكوومییه‌كان له مووسڵی كۆن، جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌می "نیزامه‌دین روفاعی"دا نه‌بوو.
به گوێره‌ی گێرانه‌وه‌ی گوته‌بێژه‌كه، كاتێك نیزامه‌دین له حه‌شارگه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه، چوارده‌وری پڕی سه‌رباز بوو، ریشێكی پڕ ده‌موچاوی داپۆشیبوو و قژێكی ئاڵۆزكاوی هه‌بوو، له كۆتاییدا به‌م شێوه‌یه دادوه‌ری "خه‌لافه‌ت" ده‌ستگیركرا، كه به درێژایی ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی داعش سزای به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پاند و به توندوڕه‌وییه‌كه‌ی ناوبانگی ده‌ركردبوو.
نو‌عمان روونی ده‌كاته‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌و پیاوه شه‌ست ساڵییه مووسڵییه به‌رده‌وامه و دڵنیاشه له‌وه‌ی یه‌كێك له‌و پیاوانه ده‌توانێت زانیاری زۆر نهێنی سه‌باره‌ت به داعش، بدركێنن و بیده‌نه حكومه‌ت.
سه‌رچاوه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانیش دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، روفاعی له سه‌رووی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو دادوه‌ری رێكخراوی داعش بووه، ریزبه‌ندی سێیه‌می هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كان روونیشی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ور روفاعییه وانه‌كانی "عه‌قیده" و "حدیث"ی خویندووه.
ئه‌بو عومه‌ر، موفتی داعش، كه له به‌ردبارانكردنی "هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان" ده‌ركه‌وتووه، كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی گرنگی ناو داعش بووه، كه ئێستا له ده‌ستی هێزه عێراقییه‌كانه و سه‌رقاڵی كاروباری "عه‌قیده‌ییه‌كان"ـی داعش بووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك نازناوی پێدراوه، وه‌كو "ریش سپییه‌كه"، "خوێنڕێژه‌كه‌ی مووسڵ"، ناوی راسته‌قینه‌شی، (عزه‌دین ته‌ها ئه‌حمه‌د وه‌هه‌ب)ـه و تا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵیش، موفتی داعش بووه.
وه‌هه‌ب له گرته ڤیدیۆییه‌كانی سه‌ره‌تای كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه جلوبه‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ره و چه‌كێكی كلاشینكۆفی پێیه و سزای له سێداره‌دان به گوللـه‌بارانكردن به‌سه‌ر گرووپێك گه‌نجی مووسڵدا ده‌خوێنێته‌وه، به تۆمه‌تی "هاوڕه‌گه‌زخوازی"ـیش هه‌ندێكیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی به‌رز ده‌خه‌نه خواره‌وه.
دوای ئه‌وه‌یش، هێزه عێراقییه‌كان له حه‌شارگه‌یه‌كدا، ده‌ستگیریان كرد، كه ریشه‌كه‌ی كه‌مكردبووه‌وه، وێنه‌كه‌شی له هه‌مان شوێن له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوببووه‌وه.
محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌ندامی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی بۆ فرانس پرێس ده‌ڵێت: خاوه‌ن ریشه سپییه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هاووڵاتییه‌ك له ناوچه‌ی فه‌یسه‌ڵییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ ده‌ستگیركراوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و ماڵه نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه كه خۆی تێدا حه‌شاردابوو، له ناو ماڵه‌كه ده‌مایه‌وه، تا رۆژێك هاتووه‌ته ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه و كه‌سێك بینیویه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ش ده‌ستگیركرا".
له‌و كاته‌وه "خوێنڕێژه‌كه‌ی مووسڵ" بووه‌ته باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، یه‌كێكیش له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و پیاوه ته‌واوی خه‌ڵكی مووسڵی ترساندبوو، خه‌ڵكیان به‌ردباران ده‌كرد تا گیانی له‌ده‌ستده‌دا، دواتریش ده‌بوایه خه‌ڵكی مووسڵ ته‌رمی مردووه‌كه له مه‌یدانه‌كه هه‌ڵبواسن".
هه‌ریه‌ك له "ریش سپییه‌كه" و "سندووقه‌كه ره‌شه‌كه" بۆ خه‌لافه‌ت كارییان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌بوحه‌مزه به‌لجیكی، خۆی بۆ داهاتوو ئاماده ده‌كرد.
به‌لجیكی له كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان، تكریت، رومادی و نه‌ینه‌وای عێراق له ریزی رێكخراوی داعش شه‌ڕی كردووه و به‌رپرسی مه‌شقی سه‌ربازی زیاتر له 60 مێردمنداڵ بووه، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 8-13 ساڵیدا بووه و رێكخراوه‌كه ناوی ناون "بێچووه شێره‌كان" و رۆژانه مه‌شقییان له‌سه‌ر جه‌نگ ده‌كرد.
ئه‌و به‌لیجیكییه، نازناوی ئه‌بوحه‌مزه‌ی هه‌ڵگرتبوو، له بنه‌ڕه‌تدا مه‌غریبییه و ناویشی "تاریق جدعون"ـه، له ساڵی 2014ه‌وه چووه‌ته ریزه‌كانی داعش.
جدعون ببووه مۆته‌كه بۆ سه‌ر ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تیش كه له مووسڵه‌وه داوای ده‌كرد، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدرێت، تا دواجار نازناوی "ئه‌باعودی نوێ"یان خسته پاڵی، هاوشێوه‌ی "عه‌بدولحه‌مید ئه‌باعود" كه ئه‌ویش فه‌ره‌نسی بوو یه‌كێكه بوو له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی 13ی تشرینی دووه‌می 2015ی فه‌ره‌نسا.
ئێستا ئه‌بوحه‌مزه‌ی به‌لجیكی، له به‌ندیخانه‌كانی عێراقدایه و چاوه‌ڕوانی دادگایه به گوێره‌ی "یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" سزاكه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، كه به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ش، سزای له سێداره‌دان بۆ زۆرێك له تیرۆریستیه ئه‌وروپییه‌كان ده‌رچووه.