رۆژنامه‌يه‌كى رووسى: مۆسكۆ به‌رامبه‌ر ئيدلب عفرينى راده‌ستى توركيا كرد
توركيا هه‌وڵيداوه رووسيا پشت له هاوپه‌يمانه گرنگه‌كه‌ى له سووريا بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئوليگ موسكفين و ئه‌ندريه ريزشيكۆڤ، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى (فزگلياد) بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئاشكرايانكردووه، توركيا هه‌وڵيداوه رووسيا پشت له هاوپه‌يمانه گرنگه‌كه‌ى له سووريا بكات و له به‌رامبه‌ر ئيدلب، عفرين راده‌ستى توركيا بكات.
ئه‌و دوو نووسه‌ره ئاشكراشيانكردووه، رووسيا و توركيا له باره‌ى بۆندێكى گه‌وره‌وه سه‌باره‌ت به عفرين وتوێژيان كردووه و توركيا داواى عفرينى كردووه، كه تا ئێستا كورده‌كانى دۆستى رووسيا تێيدا باڵاده‌ستن.
هه‌روه‌ها باسيان له‌وه كردووه، هه‌ندێك له‌و بڕوايه‌دان رووسيا داواى ده‌ستكه‌وتێكى كردووه.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌وه‌ى ئێستا له عفرين رووده‌دات په‌يوه‌سته به رووداوه‌كانى ئيدلبه‌وه. هه‌مووان ده‌زانن له ئيدلب گرووپى جياجيا باڵاده‌ستن له ناويشياندا ده‌سته‌ى ته‌حريرى شامى تيرۆريست. هێزه‌كانى سووريا هه‌وڵده‌ده‌ن بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌بو زهور كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره رووسانه پێيان وايه توركيا رازى بووه، ده‌ست له كاروبارى ئيدلب وه‌رنه‌دات و لايه‌نگره‌كانى بكێشێته‌وه بۆ باشوورى ئيدلب.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى توێژينه‌وه‌ى ململانێكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له په‌يمانگه‌ى گه‌شه‌پێدانى به‌هره‌وه‌رانه ئه‌نتۆن مارداسۆڤ، رايگه‌ياند، تازه رووسيا ناتوانێت رێگرى له ئۆپراسيۆنى توركه‌كان بۆ سه‌ر عفرين بكات.
ناوبراو بۆ رۆژنامه‌ى فزگلياد رايشيگه‌ياندووه، ديمه‌شق هيواداره توركيا زۆرترين ميليشياكانى كۆبكاته‌وه بۆ په‌لاماردانى عفرين. چونكه ئه‌وه‌ش كارئاسانى بۆ سووريا ده‌كات تا زۆرترين رووبه‌رى زه‌وى له ئيدلب بگێڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى. هه‌مان سيناريۆى پێش ساڵێك كه له خۆرهه‌ڵاتى حه‌له‌ب ئه‌نجامدرا دووباره ببێته‌وه. ئه‌و كاته توركه‌كان هه‌زاران چه‌كدارى ميليشياكانيان پاشه‌كشێ پێكرد و ئه‌وه‌ش بووه هۆى لاوازبوونى به‌رگرى شاره‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا.
رۆژنامه‌كه له زارى ستانيسلاڤ ئيڤانۆڤ، توێژه‌ر له سه‌نته‌رى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به په‌يمانگه‌ى مۆسكۆى حكومى بۆ په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بڵاويكردووه‌ته‌وه، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين گه‌وره‌ترين پێشێلكارى سه‌ر سه‌روه‌رى سووريايه.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سياسه‌ته‌يه‌وه رووسه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كورد به‌شدارى له سوچى بكات.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم