كانتۆنى عفرين: ئه‌مڕۆ 2 شه‌هيد و 13 بريندار هه‌بووه
توركيا تۆڵه‌ى سه‌ركه‌وتنى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه له به‌رامبه‌ر تيرۆر ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئوسامه شێخ عیسا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له ئاكامى بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيا 2 هاووڵاتى شه‌هيد و 13 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
هاوسه‌رۆكى هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین گوتيشى: "توركيا سيستمى رۆژئاواى كوردستانى كردووه‌ته ئامانج و توركيا تۆڵه‌ى سه‌ركه‌وتنى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه له به‌رامبه‌ر تيرۆر ده‌كاته‌وه".
دووپاتيشيكرده‌وه، "هه‌موو شه‌هيد و برينداره‌كان هاووڵاتى مه‌ده‌نى بوونه و هيچ پهيوهندييهكيان به شه‌ڕه‌وه نه‌بووه".
روونيشيكرده‌وه، خه‌ڵك وره‌ى به‌رزه و نايانه‌وێت ماڵ و حاڵى خۆيان بهجێبهێڵن و ئه‌و ئاوارانه‌ى له ناوچه‌كانى ديكه‌ى سوورياوه روويان له عفرين كردبوو، له ره‌وشێكى خراپدان و كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامارى هۆڤيانه‌ى سوپاى توركياوه.
ئوسامه شێخ عیسا، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كانتۆنی عه‌فرین جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "هيچ خاڵێكى سه‌ربازى يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه نه‌كراوه‌ته ئامانج و هه‌موو ئه‌و بۆمبابارانه‌ى سوپاى توركيا و فڕۆكه‌كانى ئه‌نجاميانداوه، ماڵ و حاڵى هاووڵاتيانيان كردووه‌ته ئامانج".