ئه‌نقه‌ره: ئه‌مريكا وته و كرده‌وه‌ى له باره‌ى په‌يه‌ده‌وه يه‌كناگرنه‌وه
ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕێى كرده‌وه‌ى ئه‌مريكايه له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ك وته‌كانيان
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا بهكير بۆزداغ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره چاوه‌ڕێى كرده‌وه‌ى ئه‌مريكايه له‌سه‌ر زه‌وى نه‌ك وته‌كانيان.
بۆزداغ ره‌خنه‌ى له سياسه‌تى ئه‌مريكا به‌رامبه‌ر به پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) گرت و گوتى: "وته و كردهوهكانيانى ئه‌مريكا له باره‌ى په‌يه‌ده‌وه يه‌كناگرێته‌وه".
گوتيشى: "لێدوانى به‌رپرسانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانيان به‌رامبه‌ر به په‌يه‌ده يه‌كناگرنه‌وه و ئه‌مريكا به‌رده‌وامه له پڕچه‌ككردنى په‌يه‌ده".
ئه‌مريكا له رۆژهه‌ڵاتى فورات چه‌ندين بنكه‌ى سه‌ربازى دامه‌زراندووه و هاوكارى و پشتيوانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كات، كه له لايه‌ن توركياوه وه‌ك درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ناوده‌برێن.