هه‌سه‌ده هه‌واڵى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى گوندى قه‌سته‌لى له لايه‌ن توركياوه ره‌تكرده‌وه
هێرشبه‌ره‌كان ناچار كراوون له مه‌يدانى شه‌ڕ رابكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ره‌تيكرده‌وه سوپاى توركيا ده‌ستى گرتبێت به‌سه‌ر گوندى قه‌سته‌ل جندۆ له باشوورى كێوى برساياى ناوچه‌ى عفرين.
پێشتر ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى سه‌ر به توركيا بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له نۆيه‌م رۆژى شه‌ڕى عفريندا، سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له "سووپاى ئازادى سووريا" ده‌ستيانگرتووه به‌سه‌ر كێوى به‌رسايا و گوندى قه‌سته‌ل جندۆ.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكردبووه‌وه كه له نۆيه‌م رۆژى شه‌ڕدا 18 خاڵى سه‌ربازى له سنوورى عفرين ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه ناوه‌ندى راگه‌ياندنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، رايگه‌ياند، سه‌رجه‌م هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر گوندى (كفرى گر)ى سه‌ر به ناحيه‌ى راجۆ شكستيان پێهێنراوه و هێرشبه‌ره‌كان ناچار كراوون له مه‌يدانى شه‌ڕ رابكه‌ن.
هه‌سه‌ده راشيگه‌ياند، هێرشى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر گرد قه‌سته‌ل شكستيپێهێنراوه و زيانێكى گه‌وره‌ش له هێرشبه‌ره‌كان كه‌وتووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هه‌سه‌ده دووپاتيكردووه‌ته‌وه، "دواى شكستهێنانى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى، فڕۆكه‌كانى توركيا چه‌ندينجار گوندى گۆده‌ى سه‌ر به ناحيه‌ى راجۆيان بۆمبابارانكردووه".
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه نۆيه‌م رۆژييه‌وه. تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه. له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانيشه‌وه هه‌ردوولايه‌نى شه‌ڕه‌كه ئامار و زانيارى جياوازيان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێ