عه‌بادی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ مالیكی ئاشكرا ده‌كات
عه‌بادی: زۆرینه‌ی حزب له لیسته‌كه‌ی مندا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرا ده‌كات.
له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا عه‌بادی گوتوویه‌تی: "زۆرینه‌ی ناو حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له لیسته‌كه‌ی مندا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام نووری مالیكی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر حزب له‌گه‌ڵ عه‌بادی بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌وه واتای ئه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌م و ئه‌وه‌ش جێگای ره‌زامه‌ندی نییه".
عه‌بادی یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه و ده‌ڵێت: "بڕیاری سه‌ركردایه‌تی حزب له‌گه‌ڵ منه بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام مالیكی رۆیشتووه حزبه‌كه و خۆی به‌ناوی لیستێكی دیكه‌وه تۆماركردووه، لێره‌وه ناكۆكی درووستبووه‌و نه‌ده‌بوو بابه‌ته‌كه به‌و جۆره بێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "مشتومڕی ناو حزبی ده‌عوه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكوه‌زیران نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كێ سه‌رۆكایه‌تی لیستی هه‌ڵبژاردن بكات ، به‌رژه‌وه‌ندی حزب كامه‌یه و له‌گه‌ڵ كێ بچێته هه‌ڵبژاردنه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌نجام گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی حزبی ده‌عوه له لیستی پارته به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن لابده‌ین".
عه‌بادی ده‌ڵیت: "له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2016 و پێش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌منیانه‌ی به‌ده‌ستمان هێنا، سووربووم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی و وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا دیاریكراوه، چونكه ئه‌گه‌ر رێزی ئه‌و ده‌ستووره نه‌گیرێت، جاریكی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ت".