به‌هۆی كۆترێكه‌وه پیاوێك كوژرا
هۆزێك له‌سه‌ر كۆتر له‌ناو خۆیاندا بووه به شه‌ڕیان
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، شه‌ڕی چه‌كداریی له‌نێوان ئه‌ندامانی هۆزێكی ناوچه‌كه درووستبووه‌و كه‌سێك كوژراوه. هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌یش كۆترێك بووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به میدیاكانی عێراق گوتووه: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه چه‌كدارییه‌كه له شاره‌دێی ئور له رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای زیقار درووستبووه، شه‌ڕه‌كه له‌نێوان ئه‌ندامانی هۆزی حوسهینات بووه‌و به‌و هۆیه‌وه پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵان كوژراوه. هۆكاری سه‌ره‌كی درووستبوونی شه‌ڕه‌كه‌یش به‌هۆی كۆتریكی جۆری "زاجل" بووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "شه‌ڕه‌كه ته‌شه‌نی سه‌ندووه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ناچار بوون به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌ناوچه‌ی رووداوه‌كه‌دا بڵاوببنه‌وه‌و تا ئێستاش ره‌وشه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌و وه‌ك خۆی به گرژی ماوه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده هێزه ئه‌منییه‌كان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه و تۆمه‌تباره‌كانی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌كه ده‌ستگیر بكرێن و هۆزه‌كه راده‌ستیان بكه‌ن".