گه‌مارۆی سه‌ر بانكه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵده‌گیرێ

پەرلەمان داوای لە بانکی ناوەندی عێراق کردووە چاودێری بانکەکانی هەرێمی کوردستان بکات

k24 هه‌ولێر:

پەرلەمانی عێراق گەمارۆی لەسەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت. پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ دوو مانگ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌مارۆیان له‌سه‌ر دانرابوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/1/2018 پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان دا.

گوتیشی، پەرلەمان داوای لە بانکی ناوەندی عێراق کردووە چاودێری بانکەکانی هەرێمی کوردستان بکات و مانگانەش راپۆرتی خۆی لەبارەی چاودێریکردنی ئەو بانکانە پێشکەش بە لیژنەکانی تایبەت بەو بوارە بکات. ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکایەتی پەرلەمان پڕۆژە یاسای بودجەی خستە نێو دانیشتنی ئەمڕۆی  پەرلەمان .

لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پەرلەمان داوای لە بانکی ناوەندی کرد گەمارۆ بخاتە سەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان.