جه‌هه‌په نه‌خۆشییه‌كی ئه‌ردوغان ئاشكرا ده‌كات
جه‌هه‌په: زۆربه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له گروپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده پێكهاتووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجین ئالتای، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" له په‌رله‌مانی توركیا ده‌ڵێت، ئه‌ردوغان تووشی نه‌خۆشی زمانپیسی بووه و داوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، له په‌رله‌مانی توركیا، ئالتای گوتی: "نه‌خۆشی زمانپیسی كه ئه‌ردوغان تووشی بووه" نیشانه‌كانی له‌كاتی قسه‌كردنی كه‌سی تووشبوودا ده‌رده‌كه‌ون، كاتێك زاراوه‌ی چه‌په‌ڵ و چڵكن به شێوه‌یه‌كی خۆنه‌ویست له‌ده‌می ده‌رده‌چن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی جه‌هه‌په جه‌ختی كرده‌وه، توركیا به سیناریۆیه‌كی زۆر مهتریسداردا گوزه‌ر ده‌كات، چونكه لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌ردوغان زه‌نگی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌گه‌لێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییمان لێ ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی: "پارتی گه‌لی كۆماری" له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه، هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كێتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پاراستنی سنوور له سه‌رجه‌م هه‌ره‌شه تیرۆریستییه‌كان كردۆته‌وه و نزای بۆ سوپای توركیا كردووه. گوتیشی "هۆشدارییه‌كانمان ئه‌ردوغانیان تووڕه كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو لێدوانه‌كانی بینالی یڵدرم، سه‌رۆكی وه‌زیرانی توركیاش بوونه‌ته مایه‌ی بێزاركردنی ئه‌ردوغان، كه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كگرتنی نێوان حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به دۆسیه‌ی عه‌فرین كردۆته‌وه".
ئالتای باسی ئه‌وه‌شیكرد، چه‌ندین جار ئه‌ندامانی جه‌هه‌په هۆشدارییان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سوپای سووریا ئازاد داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، سوریای ئازاد له یه‌ك كاتدا لایه‌نگرانی هه‌ریه‌ك له سووریا، توركمان و چه‌كدارانی قاعیده‌ش له‌خۆ ده‌گرێت و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و هۆشداریدانهیان به حكومه‌ت بنیاتنه‌ر بوون، به‌ڵام ئه‌ردوغان خۆی پێ تووڕه كردووه.
ئالتای گوتیشی، ئامانج له‌و هۆشداریانه بۆ ئه‌وه‌یه توركیا به وریاییه‌وه هه‌نگاو بنێت، تاوه‌كو هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌كاته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌و په‌رله‌مانتاره‌ی جه‌هه‌په گرتبوو، به‌وه‌ی كه ئالتای له لێدوانێكیدا گوتبووی، "زۆربه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له گروپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده پێكهاتووه". ئه‌ردوغان ده‌می ره‌خنه‌كانی له‌و په‌رله‌مانتاره‌ی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن كرد و گوتی: "هه‌ندێ كه‌سی بێ ره‌وشت هه‌ن، سنووری خۆیان نازانن. ئه‌ندامانی سووریای ئازاد كه به تیرۆریست ناویان ده‌به‌یت، شانبه‌شانی سه‌ربازه‌كانمان كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی تیرۆریستان ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن تۆوه داڵده دراون، له‌كاتێكدا تۆ له‌سه‌ر جێگا گه‌رمه‌كه‌ت پاڵكه‌وتووی".